خەباتمێدیا: ئەمیرحوسێن مورادی، چالاکی مافی مرۆڤ دوای هێرشی بەکرێگیراوانی ئەمنییەتی ڕژیم بۆ سەر ماڵی دایک و باوکی، گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان بەکرێگیراوانی ڕژیم دەستیان گردۆتە سەر مۆبایل و ئەکاونتی بەکارهێنەری ئەمیر حسێن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئێستا لە دەستی بەکرێگیراواندایە.
سەرەڕای بەدواداچوونی ئەو خانەوادەیە و ڕەوانەکردنیان بۆ داواکاری گشتیی ناوچەی ۳۳ی ئێڤین، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
ئەمیر حوسێن مورادی پێشتر لە ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی لە لایەن ترۆریستانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە گیراوەو بە تۆمەتی تەبلیغات دژی ڕژیم و هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی تۆمەتبار کرابوو.