خەباتمێدیا: بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، دۆسیەی ڕەفیق سەلیمی لەمەڕ ناڕەزایەتیی دربڕین بۆ تۆمەتی ساختەکاری ڕژیم و سزای ناحەق نێردرایەتە پێش دەستی جەلالی فەر, دادوەری ڕژیم لە بێدادگای شاری سنە.
ڕەفێق سەلیمی، چالاکوانی کرێکاری، لە کاتی گرتنی لە ئیدارەی ئیتلاعاتدا بە توندی شکەنجە دراوە، بە شێوەیەک کە گوێی چەپی و شانی چەپی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
بەکرێگیراوانی ترۆریستی ئیتلاعات، بەهەڕەشە شکەنجە کردنی فواد سەلیمی, کوڕی ناوبراو, ڕەفیق سەلیمییان ناچار کردووە دانپێدانانی ناڕاستی وەک "دروستکردنی گروپی نایاسایی و هەڵسووکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی" و چەند تۆمەتێکی دیکەی ناڕاست قبوڵ بکات.
ئەم چالاکە کرێکارییە دوای لێپرسینەوە هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و چووە ناو زیندانەوە و ڕایگەیاند کە من بەهۆی هەڕەشەی شکەنجەدان و ئازاردانی کوڕەکەمەوە ناچار بووم دانپێدانان بکەم. دەوترێت هەموو ئەو کەسانەی لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی کاک سەلیمی دەستگیرکراون، زۆربەیان بێتاوان یان بە کەفالەت ئازادکراون.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، ئەم چالاکە کرێکارییە کە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە زیندانی کرابوو، لەلایەن دادستانی ڕژیم "نەقیزادە" بە تۆمەتی ساختەکراو بە "دروستکردنی گرووپی نایاسایی و هەڵسوکەوت دژی ئەمنیەت و مفسد فی الاارض تۆمەتبار کراوه.
رەفیق سەلیمی که لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو گیرا بوو، بە توندی هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە.