خەباتمێدیا: دوای ۱۲ ساڵ دوورکەوتنەوەی سوریە و گەڕانەوەی بۆ ناو یەکیەتی جیهانی عەرەبی، تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەبارەی وردەکاریی ئەم گەڕانەوەی مەرجدارەوە بڵاونەکراوەتەوە.
یەکێتی جیهانی عەرەبی ڕایگەیاند کە گفتوگۆی نێوان وڵاتانی عەرەبی بەردەوام دەبێت لە پێناو گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکی لە سوریە.
بە وتەی هەندێک لە شارەزایان، بەیاننامەکەی یەکیەتی جیهانی عەرەبی خاڵی گرنگی هەیە، لەوانە ڕێزگرتن لە سەروەریەکانی سوریە, یەکپارچەیی خاک و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی پێشوو.چاودێری مافی مرۆڤی سوریە بڵاویکردەوە، دوای داوایەکی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتدارانی دەمیشق، میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران ئاڵای ڕژیمی ئاخوندی و گروپەکانی دیکەی وەک فاتمیون و زەینەبیون ئاڵاکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانیان لەو شوێنانە لابرد.