خەباتمێدیا: باڵوێزخانەی رژیمی ئاخوندی ئێران لە ئیرلەند بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئازادکردنی بێرنارد فیلان، هاووڵاتییەکی فەرانسەوی-ئیرلەندی کە لە ئێران زیندانی کرابوو ی , ڕاگەیاند.
لەم پەیامەدا هاتووە کە "کارلێکی دیپلۆماسی ئەساسی نێوان ڕژیم ئێران و ئێرلەند بووە هۆی لێبوردن و ئازادکردنی بێرنارد فیلان، بە هۆکاری کونسوڵگەری و مرۆیی".
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی "ئیرنا" ئاماژەی بە فیلان کردووە بە "تاوانبارێکی ئەمنی" کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا "زانیاری ناردووە".
بێرنارد فیلان تەمەن ۶۴ ساڵ، هاووڵاتییەکی دوو ڕەگەزنامەیی ئێرلەندی و فەرانسەویە و لە پیشەسازی گەشتیاریدا کاری کردووە. ساڵی ڕابردوو لە سەرەتای مانگی ڕەزبەر لە شاری مەشهەد گیرا بوو.
ئەم زیندانییە دوو ڕەگەزنامەییە لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی خۆی مانی لە خواردن گرت.