یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشوازی له بەتیرۆریست‌ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن پەرلەمانی سوئێد‌ ده‌کات

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشوازی له بەتیرۆریست‌ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن پەرلەمانی سوئێد‌ ده‌کات

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی بانەمەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٠ ی مای ٢٠ ٢٣ی زایینی، په‌‌‌رله‌‌‌مانی سوئێد له‌‌‌ هه‌‌‌نگاوێکی بوێرانه‌‌‌ و گرنگ دا گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکا سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە.
ئەم گەڵاڵەیە کە لەلایەن لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی سوئێدەوە پێشکەش کرا و هەر هەشت پارتە سیاسییە‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌و ووڵاته‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌شداری ٣٤٩ په‌‌‌رله‌‌‌مانتار به‌‌‌شداریان تێدا کردو داوایان لە حکومەتی سوئێد کرد بڕیاڕی پاڕڵمان جێبه‌‌‌جێ بکا‌.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، ئه‌‌‌و بڕیاره‌‌‌ی په‌‌‌رله‌‌‌مانی سوئێد که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا سوئید سەرۆکایەتی دەورەییی یەکێتیی ئەورووپای دەکات، به‌‌‌گرینگ ده‌‌‌زانێ و سوپاسی ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌ بەرزیان‌ ده‌‌‌کات. بێگومان په‌‌‌سه‌‌‌ندکردنی ئه‌‌‌و گه‌‌‌ڵایه‌‌‌ زره‌‌‌ربه‌‌‌تێکی گرنگه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ڕۆیه‌‌‌کانی سوپایی تیرۆرستی پاسدارانی ڕژیم وجینایه‌‌‌تکاریه‌‌‌کانی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان و پێشێلکاریه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامیه‌‌‌کانی له‌‌‌ دژی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ.
هومێدوارین حکومه‌‌‌تی سوئید‌،گەڵاڵەی به‌‌‌رپرسیارانەو‌ مێژووپی پارڵمانی ووڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ به‌‌‌جیددی جێبه‌‌‌‌جێ بکا و کار بۆ ئەوە بکات سوپای تیرۆرستی پاسداران بخاتە‌ لیستی ڕێکخراوه‌‌‌ یرۆرستیه‌‌‌کانی یه‌‌‌کێتی ئوروپاوە.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران
کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی


1 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشوازی له بەتیرۆریست‌ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن پەرلەمانی سوئێد‌ ده‌کات

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشوازی له بەتیرۆریست‌ناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن پەرلەمانی سوئێد‌ ده‌کات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران