یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان و پێشێلکاریەکانی رژێم

هەواڵەکانی کوردستان و پێشێلکاریەکانی رژێم

بەندکراوێکی کورد لە زیندان فەلەج بووە
هاوڵاتیەکی سەقزی لە میاندواو لەسێدارە درا
کچە خوێنکارێکی کورد چارەنووسی ناروونە
لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەڕ زیندانییەکی سیاسیی کورد وریایی دەدا

بەندکراوێکی کورد لە زیندان فەلەج بووە

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی رەزبەر، دڵشاد وەسیمی بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی پاوە لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، ئازاد بوو.

ماڵپەری “‌هه‌‌‌رانا” لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە دڵشاد بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی نێو زیندانی رەجایی شار، باری تەندروستیی ناجێگیر بووە و بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێری ویلچێر لە زیندان هێناویانەتە دەروە.

دڵشاد وەسیمی لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٨ی خۆری شاری پاوەیە کە ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو زیندانییە کوردە بە مەبەستی ترساندن چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌وه‌‌‌ پەتی سێدارە خرابووە ملی و ئەمەش وای کردبوو کە لەرووی دەروونیشەوە تووشی کێشە بێ و باری دەرونیشی ناجێگیر بێت.

هاوڵاتیەکی سەقزی لە میاندواو لەسێدارە درا

 بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەر، سزای سێدارەی زیندانییەکی کورد بە ناوی “فەردین سولەیمان‌پەناه” 39 ساڵ و خێزاندارەو لە زیندانی ناوەندیی شاری میاندواو بەڕێوەچووە.

فەردین سولەیمان‌پەناه  کوڕی عەزیز، ١٥ی بانەمەڕی ساڵی رابردوو لە شاری میاندواو دەستبەسەر و پاش ساڵێک لەڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای رژێم لەو شارەوە بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

کچە خوێنکارێکی کورد چارەنووسی ناروونە

 بەپێی هەواڵەکان “پەرەستوو حاجیان”، کچی نادر، رۆژی چوارشەمە رێکەوتی 24ی خەرمانان، لە ماڵی خۆیاندا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری سەقز دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ماڵپەری “رۆژی کورد” لەو بارەوە ڕایگەیاند، پەرەستوو لەحالێکدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەر کراوە کە بەهۆی نەخۆشی گورچیلە لە  جێدابووە و پێویستی بە وەگرتنی چارەسەری پزیشکی هەیە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی رژێم هەڵیانکوتاوەتە هاوکات لەگەڵ دەستبە سەرکردنی نابراو، دەستیان بەسەر کەل وپەلی تایبەتی پەرەستو وەکوو کامپیۆتێر، فلاش و کتێبەکانیدا گرتووە.

سەرەرای بەدواداچونەکانی بنەماڵەی پەرەستوو بۆ بەئاگابوون لە چارەنوسی کچەکەیان، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، بەرپرسیارەتی دەستبەسەرکرانی ناوبراویان وەئەستۆ نەگرتووە و ئەم بابەتە بنەماڵەی ئەو کچە کوردە زیاتر نیگەران کردوە.

پەرەستوو حاجیان، جۆزەردانی ساڵی ڕابردوویش بەهۆی چالاکی سیاسی لە زانکۆی پەیامی نووری شاری سنە لە خوێندن بێ بەش کراو لە جۆزەردانی ئەمساڵیش بۆ جاری دوهەم دەستبەسەر کرا.

لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەڕ زیندانییەکی سیاسیی کورد وریایی دەدا

 بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی، لە بەیانییەیەکدا نیگەرانیی خۆی لەسەر دۆخی نالەباری جەستەیی زەینەب جەلالیان دەربڕی.

ئەم ڕێکخراوە، لە ئەگەری کوێربوونی چاوەکانی زینەب جەلالیان هۆشداری دەدات.

زینەب جەلالیان، زیندانی سیاسیی کورد، چاوی زیاگۆشتی لێ هاتووە و دەمێکە بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنێت بەڵام بەرپرسانی زیندان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژێم رێگە بەچارەسەری پێ نادەن و گرێ و گۆڵ دروست دەکەن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیانییەکەیدا داوای لە رژێم کردوە ئەو زیندانیە بۆ نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەرێ بکرێ، هاوکات لەسەر ئەو بڕوایەیە کە هۆی بێبەشکرانی ئەم زیندانیە سیاسییە کوردە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، ئەوە بێ کە ناوبراو خۆ لە دانپێدانانی تەلەڤزیۆنی دەبوێرێ.

زەینەب جەلالیان ساڵی ١٣٨٦ی کۆچی خۆری، دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتیی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی رێژیمی ئێران پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر لە دادگای رژێم لە کرماشان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.

دواتر لە ساڵی ١٣٩٠ حوکەمی سێدارەی ناوبراو بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕا و لە ساڵی١٣٩٣دا بۆ زیندانی خۆی گوازرایەوە.

زەینەب جەلالیان بەهۆی ئەشکەنجە و ئازاری زۆر لە سەرەتای دەستبەسەرکرانەوە تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر و بەتایبەتی چاو بووە بەڵام بەهیچ شێوەیەک مافی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی پێنەدراوە.

بەرپرسانی زیندان و کاربەدەستانی دەزگای دادوەری رژێم مەرجی پێدانی مافی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مەرەخسییان، دانپێدانانی تەلەڤزیۆنی ناوبراو و بارمتە گرتنی یەکێک لە خزمانی نزیکی زەینەب جەلالیان ڕاگەیاندووە.


8 ساڵ و 1 مانگ و 2 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان و پێشێلکاریەکانی رژێم

هەواڵەکانی کوردستان و پێشێلکاریەکانی رژێم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران