خەباتمێدیا: محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی ئیلام کە لەسەردەمی راپەڕینە سەرتاسەرییەکان بە هۆی وتنەوەی گۆرانی "ژن، ژیان، ئازادی" گیرابوو، وە دوای تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی ئازاد کرابوو، دیسان حوکمی غەرامە و زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هونەرمەندە کوردە لەلایەن لقی ١٠ ١ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری ئیلامەوە بە غەرامەکردنی ٢٤ میلیۆن تمەن و ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو
ناوبراو لە ٢٧ی رەزبەر، ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە فەزای ئەلیکترۆنیدا لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات، گیراو پاش بەسەربردنی ماوەیەک لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، ئازاد کرا.
ئەم هونەرمەندە ئیلامییە جارێکی تر لە لایەن سیستەمی دادوەریی گەندەڵەوە بە سزای دوو ساڵ زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەکردنی دەرچوون لە وڵات و هەروەها دانی غەرامە مەحکووم کرایەوە