دوای کۆبوونەوەیەکی سێ ڕۆژە لە شاری نیگاتای ژاپۆن، گروپی ٧ بەیاننامەیەکیان دژ بە هەردوو ڕژیمی ئاخوندی ئێران و و کۆرەی باکوور بڵاو کردەوە خەباتمێدیا:
سەرۆکی وەزارەتەکانی دارایی و بانکە ناوەندییەکانی گروپی حەوت (جی٧) لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای کۆبوونەوەیەکی سێ ڕۆژە لە شاری نیگاتای ژاپۆن، سەبارەت بە هەر جۆرە مامەڵەیەکی دارایی لەگەڵ حکومەتی یاخوندی ئێران و ئەو مەترسیانەی کە ئەم جۆرە مامەڵانە دەیهێنن، هەروەها سەبارەت بە چالاکییە مووشەکی و ئەتۆمییەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.