خەباتمێدیا: پارێزگای دەشتیاری مەترسیدارترین ڕێگاوبانی هەیەØ› ناوچەیەک کە وەک گوندەکانی تری بەلوچستان دوورە لە شارەکان و خوێندکاران هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڕێگایانە و گەیشتن بە قوتابخانە.
منداڵانی گوند هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لەوەی لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە قوتابخانە، لە بەشە کەم قووڵەکانی ڕووبارەکە بپەڕنەوە٠
بە وتەی چالاکوانانی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی ئەو پارێزگایە، زۆرجار خوێندکاران تا پۆلی شەشەم دەخوێنن و دواتر واز لە خوێندن دێنن.
مینا کامەران کە ساڵانێکە خەریکی پەروەردەکردنی ئەو منداڵانە و تەیارکردنی کتێبخانەی قوتابخانەکانیانە، باس لەوە دەکات کە زۆرجار ئەم خوێندکارانە بە ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی دەهێنرێنە قوتابخانەØ› ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە وتەی دانیشتوانی دیکەی ناوچەکە، خێراییەکی زۆر بەرزیان هەیە و سوتەمەنییەکی زۆر هەڵدەگرن.