خەباتمێدیا: جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەکان ڕووسیەو حکومەتی ئێران هاوکارییە سەربازییەکانیان فراوانتر کردووە و ئەمریکا هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ کۆتاییهێنان بەم هاوکارییە مەترسیدارنە.
ڤێدانت پاتەل بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی کۆشکی سپی سەبارەت بە "فراوانبوونی بێوێنەی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیە و دەسەڵانی ئاخوندی ئێران" وتی: ئێران هێشتا گەورەترین لایەنگری سەربازی ڕووسیەیە. "ڕژیمی ئاخوندی ئێران پێشتر تۆپ و گوللـەی تانکی بۆ ڕووسیە ناردووە بۆ بەکارهێنان لە ئۆکراین و لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە لە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بۆ ئەو وڵاتە.
ناوبراو پێداگری لەوە کرد کە بە پێی زانیارییەکانمان، لە ساڵی ڕابردووەوە ڕژیمی ئێران زیاتر لە ٤٠ ٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕەوانەی ڕووسیە کردووە و ڕووسیەش ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانەکانی ئۆکراین بەکار هێناوە.