خەباتمێدیا: سەرچاوەکان ئامارێکی سەرسوڕهێنەریان لە "کەمبوونەوەی ژمارەی خاوەن ماڵەکان و زۆر بوونی کرێنشینان" دوای بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە بڵاو کردۆتەوە.
پیرهادی، سەرۆکی فراکسیۆنی شۆڕشی پەرلەمانی ڕژیم ڕایگەیاند کە بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٣٧٥ نزیکەی ٧٣%ی خەڵکەکە خاوەنی خانوو بوونØ› بەڵام ئەم ئامارە لە ساڵی ١٣٩٥ گەیشتە ٦٠ %، واتە ٤٠ %ی ماڵەکان ناچارن خانوو بەکرێ بگرن. وە لە لایەکی ترەوە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و بەهۆی بێتوانایی خەڵک لە کڕینی خانووبەرە، کرێی خانوو لەم ماوەیەدا دوو هێندە زیادی کردووە.