خەبات مێدیا:ئاژانسی فرەنس-پرێس: ئازەربایجان گیراوەکانی سەر بە حکومەتی ئاخوندی ئێران, بە هۆکاری هەوڵ بۆ کودەتا کردن لە وڵاتەکەیدا دەزانێ.
کاربەدەستانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بانەمەڕ ڕایگەیاند: ئازەربایجان لانیکەم ٩ کەس لە هاووڵاتیانی خۆی کە گومانی پێوەندییان لەگەڵ دەزگا نهێنییەکانی ڕژیمی ئێران و پلاندانان بۆ کودەتا و ترۆرکردن، گرتووە.
دوایین خولی گرژییەکانی نێوان باکۆ و تاران کە بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەندییەکانیانی ئاڵۆز کردووە، دوای دەرکردنی دیپلۆماتکاران لەو دوو وڵاتە بووە٠
وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش و داواکاری گشتیی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، رۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند هێزەکانی پۆلیسی ئازەربایجان کەسانێکیان گرتووه کە "کاریان دامەزراوە ئەمنی و ئاژاوەگێڕەکانی ڕژیمی ئێران" کردووە.
لەم بەیاننامەیەدا ناوی ٩ کەس هاتووە و چەند کەسێکی تریش گیراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو گروپە پلانیان هەیە بۆ ڕووخانی حکومەت و ترۆرکردنی کەسایەتییە دیارەکان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.