جەماوەری خەباتکار لە کوردستان و ئێران!
لاوانی تێکوشەری ڕیزەکانی سازمانی خەبات!
کادرو پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات!
بە بۆنەی ۳۰ی بانەمەڕ, یادی ۹۶ ساڵەی لەدایک بوونی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی, کەسایەتی نیشتمانپەروەر، ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین.
نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی کەسایەتییەکی کەم وێنەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و کوردستانە کە بڕیاری هەڵبژاردنی ڕێگای خەبات دژ بە داگیرکەرانی کوردستان و دیکتاتۆران و ستەمگەرانی گرتەبەر. ئەو ڕێبەرە نمونەییە، هەر لە قۆناخی لاویەتی و لە گەڕەک و شاری جێگەی ژیانی تێکۆشانی لە پێناو دەستەبەرکرانی ئازادی دەست پێ پێکرد. بەڕێزیان لە تەمەن ۱۶ ساڵی هاتە مەیدانی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی و بووە ئەندامی کۆمەڵەی ژ،ێ،ک .
جەنابی مامۆستا سەیید جەلال،ماوەی ۶· ساڵ لە تەمەنی پڕ له شانازی تەرخانی ڕێگای ئازادی نەتەوەو نیشتمان و شۆڕش لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری شاە و ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کرد و لەو ڕێگایەدا وێڕای بوونی چەندین کۆسپ و تەگەرەی جۆراوجۆر, بۆ چرکەیەکیش کۆڵی نەداو هەتا دوایین هەناسەی بەردەوام بوو لەو ڕێگایەی کە پاش بەڕێزیان بوو بە ڕێبازی شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی کورد و کوردستان.
جەنابیان لە سەردەمی لاویەتیەوە بڕیاری شۆڕش بۆ نەتەوەو نیشمانی داو هەر بۆیە باوەڕی زۆری بە توێژی لاوان بوو وە هەموو هەلێکی بۆ دەرەخاسندن کە بەرپرسایەتی لە ئەستۆ بگرن و بیری سەردەمانە و ئاکادمیک زۆرتر لە بناغەکانی شۆڕش دا پەرە بستێنێ. هەر بۆیە ڕیزەکانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەردەوام تێکەڵ بە لاوانی شۆڕشگێڕ بووەو ڕێژەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی سازمانی خەبات لاوان بوون. ئەم ڕەوتە هەر لەو کاتەوه لە سازمانی خەبات جێگر کراوەو پاش جەنابیان بەردەوام بووەو درێژەی پێی دراوە.
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەربەرزی و شانازیەوە ڕایدەگەینێت کە درێژە بە ڕێبازە پیرۆزەکەی دەدات و بە وانە وەرگرتن لە ڕێنوێنیەکانی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی و هەروەها سکرتێری گشتی سازمانی خەبات, جەنابی کاک بابەشێخ حوسەینی کە درێژەدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕێبازەیەو درێژە بەو ڕیبازە پیرۆز دەدات و ئەرکە نەتەوەیی و نیشمانیەکانی بە سەرکەوتویی و دڵسۆزی بە جێ دەگەێنێ .
جارێکی تر بەرز و بەڕێز بێ یادی لەدایک بوونی ئەستێرەی پڕشنگدار لە ئاسمانی خەباتی ئازادیخوازی نەتەوەو نیشتمان., جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
۲۸ی بانەمەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی