خەباتمێدیا: حەوت لاوی ناڕازی کە لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە تەورێز گیرابوون، بە تۆمەتی موحاربە لەلایەن سیستەمی قەزایی گەندەڵی ئاخوندی ئێران دادگایی کراون و مەترسی دەرکردنی حوکمی قورس و تەنانەت لە سێدارەدانیان لەسەرە.
پژمان ئیسلامی، باقر تاجی ئەحمەدی فەرد، مێهدی فەنایی، عەلیرەزا شیردڵ، ئەمیر ئەحمەدیان، ئەنوش ئادەمی و ئومێد عەبدوڵڵا بەیگی لەلایەن لقی ۱ی دادگای ئینقلابی ڕژیم لە تەورێز, دادگایی کراون و چاوەڕێی بڕیارەکەن.
ئەو گەنجانە کاتێک لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعات و دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون، بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانان شکەنجە دەدرێن و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دادگاییکردنی دادپەروەرانە بێبەش کراون.