محەممەد جەعفەر مونتەزری، داواکاری گشتیی حکومەتی ئاخوندی ئێران هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئێمە هەلسووکەوتی پێویست لەگەڵ "ئەو کەسانە دەکەین کە ئاسایشی خەڵک لە فەزای مەجازیدا دەکەنە ئامانج".
مونتەزری یەکێکە لەو بەرپرسانەی رژیمی ئاخوندی کە هەمیشە خوازیاری کۆنتڕۆڵکردنی دنیای مەجازیە تا ئەو جێگایەی کە بکرێت.
ناوبراو لە کۆنفرانسێکدا لە مەشهەد پێداگری لەوە کردەوە کە "داواکاری گشتی ئەرکی لەسەر شانە، ئەگەر کەسێک شتێکی بێ بنەما و دۆکیۆمێنتی بڵێت و کۆمەڵگا بسووتێنێت و ئاسایشی دەروونی تێکبدات، نابێت پشتگوێ بخرێت". پێویستە لێپێچینەوەیان لەگەڵ ئەم کەسانە بکرێت.