ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی وڵاتانی "گرووپی حەوت" لە ڕاگەیەندراوی فەرمی خۆیاند ڕایانگەیاندووە کە "بە قووڵی نیگەرانن لە بەردەوامیی پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی رژیمی ئێران".
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، لە ڕەشنووسی بەیاننامەی کۆبوونەوەی سێ ڕۆژەی سەرکردەکانی تاقمی حەوت لە شاری هێرۆشیمای ژاپۆن هاتووە: ئێمە پێداگری لەسەر ئیرادەی ڕوون و ئاشکرای خۆمان دەکەینەوە کە ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
لەم بەیاننامەیەدا سەرکردەکانی گرووپی حەوت کەسی نیگەرانییەکی زۆریان لە بەردەوامیی "چالاکییە ناسەقامگیرییەکانی حکومەتی ئێران، لەوانە گواستنەوەی مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەربڕی و
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی ئەم ڕاگەیاندنە فەرمییە بڵاوبکرێتەوە.