هانا نیومان، نوێنەری ئەڵمان لە پەرلەمانی ئەوروپا، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک، داوای کاردانەوەی جددی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی جیهان لە دژی حکومەتی خوێنڕێژی ئاخوندی ئێران کرد٠
نیومەن لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئەوان لەسێدارە دران". هەر سێکیان; سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی بەردەم زیندان و سەرانسەری جیهان. ناوبراو هەروەها پێداگری لەوە کردەوە کە پێویستە جیهان لە خەو هەڵسێت، نووسیویەتی: سپا بخەنە لیستی ترۆر و دانوستانەکان لەگەڵی بوەستێنن. دەسەڵاتێک کە گەنجان بکوژێت، ناکرێ پەیوەندییەکان لەگەڵی ئاسایی بکرێ لە تویتێکی دیکەدا ئەم ئەندامەی پەرلەمانی ئەوروپا بەم شێوەیە وەسفی رژیمی ئاخوندی ئێرانی کردووەØ›
مرۆڤ دەکوژێت
هەموو ناوچەکە ترۆر دەکات
تەقەمەنی دەنێرێت بۆ ڕووسیە
بۆمبی ئەتۆمی دروست دەکات
هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان.
من بەردەوام دەبم لە خەباتکردن بۆ وەڵامدانەوەی گونجاوی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەموو ئەمانە. ئەوەی ئێستا دەیکەین بەس نییە