__ وەزارەتی ئیتلاعات لێکۆڵینەوە لە بنەماڵە یارسانەکان دەکات
__ خۆسووتاندنی مامۆستاێکی 59 ساڵەی کورد لە ناو فەرمانداری شاری سونقور
__ داهێنانی نوێی داهێنەرێکی کورد بۆ گۆرینی ئاسن بە زێر
__ حسین دێهقان: لە دروستکردنی مووشەکی باڵستیک بەردەوامین
__ تاکوو ئێستا لە شەرەکانی سووریە 250 هەزار کەس کوژراون
__ لە سێدارەدانی 16 زیندانی لە ماوەی 3ی رۆژدا کە دوو کەسیان کوردن
__ سێ وڵاتی ئهوروپا داوای کۆبوونهوه لهسهر قهیرانی پهنابهران دهکهن
وەزارەتی ئیتلاعات لێکۆڵینەوە لە بنەماڵە یارسانەکان دەکات
وەزارەتی ئیتلاعات بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەخاتە ژێر گوشار و لێکۆڵێنەوەیان لێ دەکات. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، باوکی یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بیجار لە ئوستانی کوردستان بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لێکراوە. رەزا شامورادی کە وەکوو پەنابەر لە وڵاتی ئووسترالیا نیشتەجێیە، بۆ چەندمین جار باوکیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی بیجار کردووە. ئەو هاووڵاتییە کوردەی دانیشتووی شاری بیجار لەلایەن مەئمورانی ئەمنییەتی هەڕەشەی لێکراوە لە دەبێ باسی ئەو لێکۆڵینەوەیە نەکات و بە نەهێنی لەلای خۆی رابگرێت. رەزا شامورادی یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کورد که بنەماڵەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بیجار بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لێکراوە پێشتر، شامورادی چەند وتارێکی لەسەر ئایینی یارسان کە لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە فەرمی نەناسراون بڵاوکردووەتەوە.جێگەی باسە کە، لەچەند مانگی رابرددودا حکومەتی ئێران گوشار دەخاتەسەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و لەزۆربەی شارەکانی کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعات پێوەندی راستەخۆ لەگەڵ بنەماڵەیاندا دەگرێت و هەڕەشەی ئەمنیەتی _قەزایان لێ دەکات.
خۆسووتاندنی مامۆستاێکی 59 ساڵەی کورد لە ناو فەرمانداری شاری سونقور
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سونقور سەربە ئۆستانی کرماشان بە ناوی مەنسوور کەیهانی لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە ٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەنسوور کەیهانی مامۆستای علوومی تەجرۆبی لەبەردەم بینای فەرماندریی سونقور ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا. بەپێی وتەی ئەمیر ئاهئابادی جێگری سیاسی ئەمنییەتی پارێزگای کرماشان، ئەو هاوڵاتییە کورد دوای هاتنەدەرەوەی لەبینای فەرمانداری بەنزینی بەخۆیدا کردووە و خۆی سووتاندووە. ئەم بەرپرسەی رژێم هۆکاری خۆسووتاندنی ئەم پیاوە 59 ساڵەی کێشەی وەرگرتنی مجەوزی درووستکردنی بینا و ماڵیاتی شارەداری راگەیاندووە. کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی لە کوردستان، کێشەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکان دەزانن.
داهێنانی نوێی داهێنەرێکی کورد بۆ گۆرینی ئاسن بە زێر
داهێنەرێکی کورد لە رێگای بەرهەمهێنانی مادەێکی شیمیایی توانیویە ئاسن بکاتە زێر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، داهێنەرێکی کورد بە ناوی نەقد عەلی عەلەویفەرد دانیشتووی خوراسانی باکووری توانیویەتی لە رێگای داهێنانێکی نوییەوە و بە بەرهەمهێنانی ماددەیەکی شیمیایی ئاسنی ئاسایی هەرزان بەها بۆ جۆرێک ئاسنی گرانبەها و نزیک لە زێر بگوڕێت. جێگەی باسە کە ئەم داهێنەرە کوردە تاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی لە ئاستی ئێران و جیهان وەرگرتووە.
حسین دێهقان: لە دروستکردنی مووشەکی باڵستیک بەردەوامین
حسێن دێهقان، وەزیری بەرگری رژێمی ئاخوندی ئێران، لە کاتی وتاری نوێژی هەینی تاران رایگەیاند:" وڵاتەکەی سەرەڕای بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە دروستکردنی مووشەکی باڵستیک"، بە بێ ئەوەی بایەخ بە بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا لەمبارەیەوە بدات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە بەشێک لە پاشکۆی بڕیارنامەی ژمارە 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت پەسندکردنی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێراندا هاتووە" ئێران نابێت بەرنامەی بەرهەمهێنانی مووشەکی باڵستیکی هەبێت". وەزیری بەرگری رژێم رایگەیاند:" لە کەرتی پیشەسازی ئاسمانیی خۆماندا، چەندەها جۆر مووشەکی باڵستیکی بە مەودای جیاواز بەرهەم دەهێنین، مەودای هاویشتنی موشەکەکان بە جۆرێک دانراوە بۆ وەڵامدانەوەی هەرجۆرە هەڕەشەیەک لەسەر وڵاتەکەمان وەڵامدەرەوە بێت". جێگەی باسە کە، دێهقان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا هۆشداریدا کە" هیچ بڕیارنامە یان هێزێک ناتوانێت رێگری لە ئێران بکات هێزی سەربازی خۆی بەهێز و فراوانتر بکاتەوە".
تاکوو ئێستا لە شەرەکانی سووریە 250 هەزار کەس کوژراون
نەتەوە یەکگرتووەکان دواین راپۆرتی خۆی لەسەر کێشەکانی سووریا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماری قوربانیانی شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتە و قەیرانەکانی بڵاوکردووەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بە پێی ئەو راپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا 250 هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە لە سووریا کوژراون و 7 ملیۆن و 600 هەزار کەس ئاوارە و 4 ملیۆن کەسی دیکە پەنابەر بوون لە وڵاتان. ستیڤان ئۆبراین، نوێنەری بان کی-موون، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند" شەڕ لە سووریا بەردەوامە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو ئاو و کارەبا نییە. ئەمە لە کاتێکدایە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی و بە سەدان کەسیان کوشتوون و بریندار کردوون". سەبارەت بە قەبارەی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەرەکەی بانکی موون لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت "نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری 5 ملیۆن و 900 هەزار کەسی کردووە و دەرمانی بۆ 9 ملیۆن کەسی دیکە دابین کردووە، هاوکات ئاوی خواردنەوەی بۆ 5 ملیۆن کەس دیکە دابینکردووە.
لە سێدارەدانی 16 زیندانی لە ماوەی 3ی رۆژدا کە دوو کەسیان کوردن
لە ماوەی سێ رۆژدا 16 زیندانی لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە دوو زیندانیان کورد بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە رۆژی 4ی خەرمانان بێهروز ئاڵخانی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، لەو رۆژەدا 12 زیندانیتر لە زیندانەکانی ورمێ و کرماشان لە سێدارە دراون کە تاکوو ئێستا رژێمی ئاخوندی راینەگەیاندووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی دواتر 5ی خەرمانان زیندانیێکی دیکەی کورد بە ناوی جەماڵ جەعفەری دوای چوار ساڵ راگیران لە زیندان لە زیندانی ناوەندی سنە لە سێدارە دراوە. هەروەها رۆژی 7ی خەرمانان دوو زیندانیتر لە زیندانەکانی بەندەرعەباس و خۆرەمئاباد لە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە رێژەی ئێعدامەکان لە ماوەی دوو ساڵ سەرۆک کۆماری حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری میانەرەوی رژێمی ئاخوندی لە 2 هەزار کەس تێپەریوە.
سێ وڵاتی ئهوروپا داوای کۆبوونهوه لهسهر قهیرانی پهنابهران دهکهن
وهزیرانی ناوخۆی فهرهنسا و ئهڵمانیا و بهریتانیا داوایان کرد لهسهر ئاستی وهزارهت، وڵاتانی ئهوروپا کۆبوونهوهیهکی بۆ تاوتوێکردین قهیرانی کۆچی نایاسایی ساز بکهن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ههریهک له برنار کازنۆف، وهزیری ناوخۆی فهرهنسا و تۆماس دی میزیر، وهزیری ناوخۆی ئهڵمانیا و تێریزا مای، وهزیری ناوخۆی بهریتانیا داوایان له یهکێکیی ئهوروپا کرد، لهماوهی دوو ههفتهی داهاتوودا، کۆبوونهوهیهک بۆ وهزیرانی داد و ناوخۆی ئهو وڵاتانه ساز بکات.ههرسێ وهزیری ناوخۆی ئهو وڵاته له پهراوێزی کۆبوونهوهکانی وڵاتانی ئهوروپا که له پاریس-ی پایتهختی فهرهنسا بهڕێوهچوو، کۆبوونهوه و بهیاننامهیهکیان دهرکرد و بهپێویستیان زانی رێوشوێنی خێرا بهرامبهر لێشاوی پهنابهرانی نایاسایی بگیرێتهبهر که روو له وڵاتانی ئهوروپا دهکهن. لهلایهکی دیکهوه، تێریزا مای، وهزیری ناوخۆی بهریتانیا پێشنیازی کرد ئهو پهنابهرانه له وڵاتهکهی دهربکرێن که ئێستا بێکارن و بهبیانووی کارکردن روویان له بهریتانیا کردووه.