پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەوڵەتی ئارژانتین داوای بەدەستەوەدانی عەلی ئەکبەری ویلایەتی لە عێراق دەکا

دەوڵەتی ئارژانتین داوای بەدەستەوەدانی عەلی ئەکبەری ویلایەتی لە عێراق دەکا

رودلفو کانیکوبا کورال، قازی ئێستای بەدواداچوون بۆ پەروەندەی تەقینەوەی ناوەندی فەرهەنگی جووەکان لە بوینس ئایرس (ئامیا) لە ساڵی 1994، داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە عەلی ئەکبەری ویلایەتی کە رۆژی پێنج شەممە 29ی رەزبەر سەردانی ئەو وەڵاتەی کردوە دەستگیر و تەحویلی بەرپرسانی ئەمنیەتی ئارژانتینى بدات.

هەواڵدەری فەرانسە لە بارەوە نووسی کە قازی رودولفو کانیکوبا کورال لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دادی ئارژانتین دا ئیشارە بەوە دەکا کە هۆی تەحویل دانەوەی ویلایەتی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەیە کە لە پەروەندەی تەقاندنەوەی ناوەندی جووەکان لە بوینس ئایرس (ئامیا) بەرەوڕووی دەسەڵاتدارانی رژێمی ئێران کراوە.

ئەوە یەکەم جار نیە کە دەوڵەتی ئارژانتین داوای تەحویلدانی کەسانێک دەکا کە تۆمەتبارن لە پەروەندەی ئامیا دا. بەرپرسانی ئارژانتین هەروەها مانگی ژوئیەی 2016 لە کاتێکدا ویلایەتی بۆ وتاردان سەردانی مالزی و سەنگاپوری کردبوو، داوای لە بەرپرسانی ئەو وەڵاتانە کردبوو کە ناوبراو دەستگیر و تەحویل بەو وەڵاتەی بدەنەوە.

تەقینەوەی ئامیا کە بە خراپترین رووداوی ترۆریستی لە مێژووی ئارژانتین دادەنرێ، هەژدەهەمی ژوئیەی 1994 (27ی پووشپەڕی 1373) رووی دا. لەو رووداوەدا 85 کەس کوژران و 300 کەسیش برندار بوون و بەسدان بینای نزیک لەو ناوەندەی جووەکان زیانیان بەرکەوت.

بەرپرسانی دەزگای دادوەری ئارژانتین عەلی ئەکبەری ویلایەتی کە ئەو کات وەزیری دەرەوەی رژێم بوو لەگەڵ چوار بەرپرسی پلەبەرزی دیکەی رژێم و لەوان عەلی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی سەرۆککۆماری ئەوکاتی رژێمی بە دارێژەری ئەو کردەوە ترۆریستیە ناساند.  بەپێی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکانی ئارژانتین بەرپرسانی رژێمی ئێران دارێژەری پیلانەکەو حیزبوڵای لوبنانیش ئەنجام دەری کردەوەکە بووە.

پاسدار عەلی ئەکبەری ویلایەتی ئێستا راوێژکاری نێونەتەوەیی رێبەری رژێمە کە رۆژی پێنج شەممە 29ی ڕەزبەر بەمەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی "کۆڕی جیهانی بێداری ئیسلامی" سەرداری بەغدای کردوە.

8 ساڵ و 30 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەوڵەتی ئارژانتین داوای بەدەستەوەدانی عەلی ئەکبەری ویلایەتی لە عێراق دەکا

دەوڵەتی ئارژانتین داوای بەدەستەوەدانی عەلی ئەکبەری ویلایەتی لە عێراق دەکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران