خەباتمێدیا: مافیاکانی زەوی لە بانە بە هاوکاریی ناوەندەکانی ڕژیمی ئێران لەو شارە، ماوەیەکی زۆرە دەیانهەوێت دەست بەسەر زەوییەکانی خەڵکدا بگرن، بەڵام خەڵک بە هەموو شێوەیەک بەرەوڕوویان بوونەتەوە و ئەم کێشەیەش هەروا قووڵتر دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان و خەڵکی شاری بانە، خەڵکی شارەکی قورعانی بانە لە ڕێپێوانێکی هێمنانەدا، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە هەوڵەکانی فەرمانداری ڕژیم لە بانە و خۆفرۆشانی خۆجێیی ئەو شارە دەربڕی کە دەیانەوێت دەست بەسەر مڵک و ماڵەکانیاندا بگرن٠
مافیاکانی زەوی لە بانە بە هاوکاریی فەرمانداری ڕژیم لەو شارە، دەیانەوێت دەست بەسەر زەویی ٧٠ ٠ ماڵدا بگرن٠