خەباتمێدیا: ئیمان هیممەتی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی خوڕەماباد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەرکەوتنی گولـلە بە سەری، لە تاران کوژرا.
دەگوترێ ئەفسەرەکان سەرەتا بە چەقۆ لێیان داوە و کاتێک ویستوویەتی بەرگری لەخۆی بکات، تەقەیان لێکردووە و دەستبەجێ گیانی داوە.
هەروەها چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی لوڕستان بە ناسنامەی ماشاڵڵا مورادجانی، مەجید ڕەزایی، بابەک کازمی و عەلی ئەمیری بە تەقەی بەکرێگیراوە سەربازییەکان بریندار بوون.