دەوڵەتی ئەمریکا بەرانبەر بە تۆمەتەکانی نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی کاردانەوەی داوەو ڕایگەیاند کە تۆمەتەکانی ئەو دوو تۆمەتبارە ڕاست نییه.
متیۆ میلەر، وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک سەبارەت بە تۆمەتی هاوکاریی نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی دوو ڕۆژنامەنووسی ئێرانی کە لە سەرەتای ڕاپەڕینەسەرتاسەریەکانی ئێران گیرابوون و بە هاوکاری لەگەڵ واشنتۆن تۆمەتبار کرابوون; وێڕای ڕەت کردنی ئەم تۆمەتانە وتی: سەبارەت بەم پرسیارە تایبەتە، ئێمە ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و دوورن لە ڕاستییەوە٠