خەباتمێدیا: دایک و براکەی شەهید ژینا ئەمینی جارێکی دیکە بە بڵاوکردنەوەی وێنە لە پەیجی تایبەتیی خۆیان لە ئینستاگرام، باسیان لە شکاندنی بەردی گڵکۆی ژینا کرد٠
موژگان ئیفتخاری، دایکی ژینا ئەمینی، لە ستۆرییەکدا لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: "بەم کردەوانە، کەمی و بچووکی خۆیان نیشان دەدەن".
هەروەها ئەشکان ئەمینی نووسیویەتی: "دوای دوو ڕۆژ لە شکاندنی شووشە گەورەکەی سەر بەردی گۆڕەکە، بەداخەوە شووشەی لاوەکی و سەرووی بەردی گۆڕەکەیان بردووە"و تاجی سەر بەردەکەشیان شکاندوە.