پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و پێشێلکاریەکانی رژێم

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و پێشێلکاریەکانی رژێم

کوردێک حوکمی ١٠  ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

لەپاش ٥ مانگ چارەنووسی ئەسرین ئەمین‌زادە ناڕوونە

ژنێکی کورد لە زیندان گیانی لەدەست دا

فشار بۆسەر زیندانیانی کوردی سوننی مەزهەبی زیادی کردوە

کوردێک حوکمی ١٠  ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

بەپێی هەواڵی ماڵپەری رادیۆ فەردا، رۆژی سێشەممە ٢٧ی رەزبەر، کامران قادری هاولاتی کوردی دانیشتووی ئۆتریش لەلایەن دەزگای دادوەری رژێمی ئێرانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا” بە ١٠  ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ئەو هاوڵاتییە کوردە خەڵکی شاری سنۆ و خاوەن رەگەزنامەی ئێرانی_ ئۆتریشییەو  1 مانگ بەر لەئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو،  سەرئەنجام لەلایەن دادستانی رژێم تاران بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا” سزای ١٠  ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بەپێی راپۆرتێک کە “رادیۆ فەردا” بڵاوی کردووەتەوە، دادستانی  رژێم تاران رۆژی سێشەممە ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی رایگەیاندبوو کە پێنج کەس بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا هەرکامەیان سازی ١٠  ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە. ناسنامەی دوو کەس لەو پێنج کەسە بەناوەکانی سیامەک و محەممەد باقر نەمازی پێشتر ئاشکرا ببوو، بەڵام سێکەسی دیکە بەناوەکانی کامران قادری، عەلی رەزا ئومیدوار و فەرهاد عەبدولساڵح  پێشتر نێویان لەهیچ میدیایەک و لەلایەن هیچ بەرپرسێکی رێژیمەوە ئاشکرا نەکرابوو.

کامران قادری تەمەن ٥٢ ساڵ، بەرپرسی کۆمپانیای “ئاوەنگ” لە شاری ڤیەنی پایتەختی ئۆتریشە کە لەکاتی سەفەر بۆ ئێران لە مانگی ژانڤیەی ئەمساڵدا، لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لەفڕۆکەخانەی تاران دەستبەسەر کرابوو.

لەپاش ٥ مانگ چارەنووسی ئەسرین ئەمین‌زادە ناڕوونە

 بەپێی هەواڵی ماڵپەری رۆژی کورد،  ئەسرین ئەمین‌زاده کچە خوێندکاری کوردی خەڵکی مەهاباد ٥ مانگ پێش ئێستا و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کورد دەستگیرو تاکو ئێستاش ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە مەهاباد نکۆڵی لە دەستبەسەر کردنی ئەو کچە خویندکارە دەکات.

نکۆڵی و حاشا کردن لە دەستبەسەر کردنی ئەو کچە خوێندکارە، نیگەرانیی لای کەس و کار و بنەماڵەی ئەسرین دروست کردن و سەبارەت بە باری تەندروستی کچەکەیان تووشی دڵە راوکێ بوون.

بەپێی هەواڵ، دوابەدوای دەستبەسەر کردنی ئەسرین ئەمین‌زاده ،بنەماڵەی ناوبراو بەردەوام سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی دیکەی رژێم لە مەهاباد کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ناوەندێکی ئەمنی زانیاریی لەسەر شوێنی راگرتن و چارەنووسی ئەو کچە خویندکارە نەدرکاندووە.

ئەسرین ئەمین‌زاده، تەمەن ٢٤ ساڵەو کچی بەهادین و خوێندکاری رشتەی ژمێریاری، لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی  1395 لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری مەهاباد دەستگیرکرا.

ژنێکی کورد لە زیندان گیانی لەدەست دا

بەپێی هەوالی گەیشتوو رۆژی هەینی ٣٠  رەزبەر، ژنێکی کورد بەناوی “سدیقە جەعفەر زادە” تەمەن 64 ساڵ و خەڵکی ورمێ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەزیندانی ئورمیە گیانی لەدەست داوە.

ئەو ژنە کوردە پێشتر و بەتۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان” لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سیدارەی بەسەردا سەپابوو.

دەوترێت بەساڵاچوون و گوشاری دەروونی بە هۆی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی سزاکەی هۆکاری جەڵتەی دڵی ئەو ژنە کوردە بووە .

لە زیندانی ئورمیە سەدان کەس چاوەڕوانی بەرێوەچوونی سزای سێدارە دەکەن کە دەیان کەسیان ژنن و زۆربەیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەیان بەسەردا سەپاوە.

فشار بۆسەر زیندانیانی کوردی سوننی مەزهەبی زیادی کردوە

بەپێی راپۆرتەکان، لەگەڵ دەستپێکی وەرزی سەرما، هێزەکانی رژێم لە گرتووخانەی گەوهەردەشت خۆدەبوێرن لە دابین کردنی کەرەستەی گەرمکەرەوە بۆ گیراوەکان بەتایبەت زیندانیانی کوردی سوننی مەزهەب لە بەندی 21ی ئەو گرتووخانەیە.

نزیک بە 50 بەندیی سوننی مەزهەب لە بەندی 21 دا راگیراون، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماو خراپی دەرگاو پەنجێرەی زیندانەکە لەلایەک و نەبوونی کەرەستەی گەرمکەرەوە شەوانە زۆر بە نارەحەتی تێدەپەڕێنن. ئەوە لە کاتێکدایە ژمارەیەک لە بەندییەکانی ئەو بەندە نەخۆشی گورچیلەو و دیسکی کەمەریان لەگەڵەو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی سەرما دۆخی ژیانیان قورستر دەبێ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سیستەمی گەرمکەرەوەی زیندانەکە شوڤاژە بەڵام بەهۆی خراپی دەرکە و پەنجەرەکان وەڵامدەرەوە نیە و هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەو گرتووخانەش نەک هەر چارەسەری کەم و کوریەکان ناکەن، رێگە بە زیندانیەکانیش نادەن بۆ خۆیان کەرەستەی گەرکەرەوە بۆ خۆیان دابین بکەن.


8 ساڵ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و پێشێلکاریەکانی رژێم

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و پێشێلکاریەکانی رژێم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران