خەباتمێدیا: سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠ ٢، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "عەبدولڕەحمان موزەفەری" خەڵکی شاری قوروە; پاش ١٧ ساڵ بەندکران لە بەندینخانەی ناوەندی شاری سنە جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە گوندی "مەشیر ئاوا ئەوریە" لە شاری قوروە تۆمەتبار کرابوو و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی قەزاییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و پاش ۱· ساڵ بەندکران, لەلایەن دەسەڵاتی گەندەڵی دادوەری ڕژیم لەسێدارە درا.