خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕوکنا ، حوسێنعەلی شەهریاری، سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانیی مەجلیسی ڕژیمی ئێران، ڕایگەیاند: "لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٠ هەزار پزیشک کە زۆربەیان پسپۆڕ و پسپۆڕی باڵا بوون، بڕوانامەی پێشینەی باشیان (گود ئێستندینگ) وەرگرتووە."
بڕوانامەی پێشینەی باش لەلایەن ڕێکخراوی نیزامی پزیشکییەوە دەردەچێت و مەبەست لێی سەلماندنی نەبوونی پێشینەی خراپی کادری دەرمانییە کە نیشانی وڵاتی مەبەست دەدرێت.
شەهریاری وتوویەتی: "زۆرێک لەو کەسانە بەهۆی ئەگەری وەرگرتنی مووچەی زۆر بەرز لە وڵاتانی کەنداو تەنانەت بیر لە کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئورووپایی ناکەنەوە و بۆ وڵاتانی وەک عومان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆچ دەکەن، بە شێوەیەک کە وڵاتانی عەرەبی بوونەتە شوێنی سەرەکی بۆ کۆچکردنی پزیشکانی ئێرانی.
لە مانگی خەرمانانی ١٤٠ ١، حەوتوونامەی پزیشکیی "لێنسێت" باسی زیادبوونی ٣٠ ٠ لەسەدیی کۆچی کادری دەرمانیی ئێران لە دوای پەتای کۆرۆنا کرد.