بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، زیاتر لە سەد هاووڵاتیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگیراون کە ناسنامەی ٢٠ کەسیان ئاشکرا بووە. کە ناوی ئەو 20 کەسە بەوشێوەیە:
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، زیاتر لە سەد
هاووڵاتیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگیراون کە ناسنامەی ٢٠ کەسیان ئاشکرا بووە. کە ناوی ئەو 20 کەسە بەوشێوەیە:
١_ عەلی سوهرابی خەڵکی کرێند
٢_ مێهران ئەشرەفی خەڵکی کەنگەڤەر (کەنگاوەر)
٣_ بەختیار محەممەدی خەڵکی ڕوانسەر
٤_ مێهرداد کەرەمی خەڵکی کرماشان
٥_ حوسێن زەنگەنە خەڵکی ئیسلامئاوا
٦_ ئیلاهی ئەحمەدیان خەڵکی کرماشان
٧_ فەریبۆرز عەبدوڵڵاهی خەڵکی کرماشان
٨_ مێهرداد عەسکەری خەڵی حومەیل
٩_ سیروس کەریمی خەڵکی کرماشان
١٠ _ خەیام کەریمی خەڵکی کرماشان
١١_ یەزدان فروشانی خەڵکی کرماشان
١٢_ عەبدولرەحمان مزەفەری خەڵکی قوروە
١٣_ مەسعوود وەکیڵی خەڵکی جوانڕۆ
١٤_ ئەشرەف حوسێنی خەڵکی کرماشان
١٥_ محەممەد بازانی خەڵکی جوانڕۆ
١٦_ بەهمەن فەتحی خەڵکی جوانڕۆ
١٧_ سینا ئەحمەدی خەڵکی سونقوڕ
١٨_ کەیوان فوادفەڕ خەڵکی پاوە
١٩_ئیمان شێخی خەلکی سەحنە
٢٠ _ مەسعود داستان خەڵکی مەریوان
بەپێی ئەو سەرچاوە سەرجەمی ئەم کەسانە بە تۆمەتی “کوشتنی” و ” مادە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.
یەکێک لە نزیکانی حوسێن زەنگەنە لەو بەراوە گوتوویەتی کە زیاتر لە سەد زیندانی مەحکووم بە سزای سێدارە لەو زیندانە راگیراون”.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە ٥٠ ٠ زیندانی مەحکووم بە سێدارە لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگیراون.
زیندانی کرماشان یەکێک لەو زیندانانە بە ئەژمار دێت کە کەمترین راپۆرتی تایبەت بە دۆخی نێو زیندان و هەواڵی تایبەت بە پێشێکاری مافی مرۆڤی لێ بڵاودەبێتەوەو ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەو زیندانە بۆ دزە نەکردنی ئەو هەواڵانە رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر.