خەباتمێدیا: فەرماندەی پۆلیسی تاران دۆزینەوەی ئەنبارێکی دەرمانی ڕاگەیاند کە ٢٠ ملیۆن دەرمانی دەگمەنی تێدا بووە.
بە وتەی ئەم بەرپرسەی پۆلیس، دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی دەگمەندا گیراوە کە پێداویستیی نەخۆشەکانی وڵات دابین دەکات.
ئەم دۆزینەوە لە کاتێک دایە کە
نەخۆشەکان لە ئێران بە هۆی کەمی و گرانیی دەرمان ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بوونەتەوە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کێشەی کەمیی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە ئێراندا چەندین جار لە هەواڵەکاندا بڵاو کراوەتەوە.