پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

تاکە مەترسی سەرانی رژێمی ئێران!

تاکە مەترسی سەرانی رژێمی ئێران!
ئا، و: ئاویەر

مەترسی زۆر، روخانی نیزام، هەڕەشەی گەورە، بۆردومانی بیرو باوەر، وەخۆگۆی لاوان! ئەمانە قسەی ئاخوند جەعفەری سوبحانین کە راگەیێنەکانی رژێم بە مەرجەع ناوی دەبەن. ناوبراو رۆژی 30ی ڕەزبەر لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پاسدار جەلالی سەرۆکی پەدافەندی "غەیرە عامل"ی رژێم گوتی: لەمرۆدا ئینترنێت هەڕەشەیەکی گەورەیە. سەرچاوەکانی فەزای مەجازی بەدەستی دژمنەوەیە.




















مەترسی زۆر، روخانی نیزام، هەڕەشەی گەورە، بۆردومانی بیرو باوەر، وەخۆگری لاوان! ئەمانە قسەی ئاخوند جەعفەری سوبحانین کە راگەیێنەکانی رژێم بە مەرجەع ناوی دەبەن. ناوبراو رۆژی 30ی ڕەزبەر لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پاسدار جەلالی سەرۆکی پەدافەندی "غەیرە عامل"ی رژێم گوتی: لەمرۆدا ئینترنێت هەڕەشەیەکی گەورەیە. سەرچاوەکانی فەزای مەجازی بەدەستی دژمنەوەیە.




باشە ئێستا بۆچی ئینترنێت و فەزای مەجازی لەلایەن دژمنەوە بوونە هەڕەشە بۆ سەر نیزام؟ ئاخوند سوبحانی هەر خۆی دەڵێ: دژمن لە رێگەی فەزای مەجازی و ئینترنێتەوە کۆمەڵگەی کردۆتە ئامانج و بیرو باوەرەکان بوردومان دەکا.




وادیارە ئینترنێت و فەزای مەجازی کێشەی رژێم نین. نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لە دژمنە کە بەو کەرەستانە دەزگای سانسۆڕی رژێم وەلا ناوەو بە قەولی ئاخوند سوبحانی، خەریکی بۆردومانی بیروباوەڕی لاوانە! ئەوەش دانپێدانانە بە پەرەسەندنی بەرنامەکانی دژمنی نیزام لە نێو لاواندا. لەگەڵ ئەوەشدا جارێ روون نیە هۆی ئەو هەموو ترس و دڵەڕاوکێە چیە؟ ئاخوند سوبحانی ئاوا جواب دەداتەوە: فەزای مەجازی/ مەترسی زۆری بۆ لاوان هەیە و دژمن لەو رێگەوە لە هەوڵی روخانی نیزام دایە.




کەوایە دەردەکە مەترسی روخان و لەناوچوونی رژێمە. مەترسیەک کە لە کاریگەری بەرنامەی دژمن لەسەر لاوان، بە ئەنجام دەگاو ئینترنێت و فەزای مەجازی هۆی ئەو کاریگەریە لەسەر لاوانە. بۆ ئەوەیە کە خامنەیی ئاخوندێکی کەلە زلی وەک سوبحانی ناردۆتە مەیدان بۆ ئەوەی بە فەرماندەی پەدافەندی "غەیرە عامل" بڵێ کارێک بکەن دەنا نیزام نزیک بۆتەوە لە کۆتایی.




ئەو راستیە لە قسەی تێکڕای مۆرەکانی رژێم لە سیاسی و سەربازی رەنگ دەداتەوە.  کە باس لە گەندەڵی ئابووری دەکەن، کە باس لە کێشەی بێکاری دەکەن، کە باس لە هەژاری و برسیەتی دەکەن، کە باس لە شەڕی دەسەڵاتی نێوان تاقمەکانی رژێم دەکەن و هێرش دەکەنە سەر فەزای مەجازی، تەنیاو تەنیا ترس و دڵەڕاوکێیان ئاسایش رژێم و تورەیی و تەقینەوەی کۆمەڵگای ئێرانەو هەموویان هەستیان بەو مەترسیە کردوە. دەنا هیچ کام لە باندەکانی رژێم هیچ کات خەمی دەرد و رەنجی خەڵک نیە.




بەڵێ تاکە یەک دەردیان هەیە، دەردی روخان! هەرچەند هەوڵ دەدەن بەقسەو فێڵ و تەڵەکەبازی بۆ ماوەیەک پاشی خەن بەڵام باش دەزانن چارەنووسی ئەو رژێمە جوێ لە روخان هیچێکی دیکە نیە. بێ هۆ نیە کە لەم دۆخەدا بەدەوام بە ئاشکرا باس لە روخان و لە ناوچوونی رژێم دەکەن کە ئەگەر چارەسەری گەندەڵی نەکەن نیزام دەروخێ یان ئەگەر چارەسەری کێشە و بگرەو بەردەی ناخۆ نەکرێ ئاکامەکەی روخانی نیزامە.




8 ساڵ و 28 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تاکە مەترسی سەرانی رژێمی ئێران!

تاکە مەترسی سەرانی رژێمی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران