خەباتمێدیا: سەکینە پەروانە ژنە کوردێکی تەمەن ٣٥ ساڵ کە بە تۆمەتی بێ بنەما گیراوەو لە زیندانی مەشهەده، دوای چەند مانگێک هێشتا چارەنووسی نادیارە و دۆسیەکەی یەکلا نەکراوەتەوە!
لقی ٩٠ ٣ی داواکاری گشتیی ئینقلابی ڕژیم لە مەشهەد بە سەرۆکایەتیی عەلیرەزا سولەیمانی مارشک کە یەکێکە لە بەکرێگیراوانی سەر بە وەزارەتی بەدناوی ئیتلاعات، دۆسیەی ناوبراو یەکلایی ناکاتەوەو بەم جۆرە ئەزیەت و ئازاری ناوبراو ئەدات. ڕۆژێک دەڵێت کەفالەت دەرچووە و کاتێک هاوڕێیانی دابینی دەکەن، دەڵێت کەفالەتەکە بووتە چەند ملیارێک کە لە توانای ئەو کەسانە نەبێ کە دابینی بکەن.