یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گرتن و راوەدوونانی هاوەڵاتیانی کورد لەلایەن رژێمی داگیرکەری ئێرانەوە

گرتن و راوەدوونانی هاوەڵاتیانی کورد لەلایەن رژێمی داگیرکەری ئێرانەوە

دوو هاوەڵاتیی کورد لە شاری سەڵماس لەسێدارە دران
٤ بەندکراوی کورد ٧٦ ساڵە لە مەرەخەسی بێ بەش دەکراون
هێزە بەسیجییەکانی رێژیمی ئێران لاوێکی کوردیان دەستبەسەر کرد
٥ هاوەڵاتیی شنۆیی 59 ساڵ بەندیان بەسەردا سەپا
پەروەندەسازیی نوێ بۆ بەندکراوێکی سیاسیی کورد
هاووڵاتییەکی شنۆیی بە برینداری گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ

دوو هاوەڵاتیی کورد لە شاری سەڵماس لەسێدارە دران

 بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەر، دوو هاوەڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس لە پارێزگای ورمێ، لە زیندانی ئەو شارە لەسێدارە دران.

ئەوەی ئاشکرایە، یەکێک لە ئێعدام کراوەکانی ناوی"بەختیار مامەدی"ە. ئەوی دیکەیان ناوی"شۆڕش فاروقی" کوڕی رۆستەم، خەڵکی گوندی"کۆرەی سەرەوە"ی سەر بە ناوچەی ئەنزەلیی ورمێ یە.

ئەو دوو هاوەڵاتییە پاش تێپەڕاندنی ماوەی شەش ساڵ زیندان لە زیندانی شاری سڵماس ئێعدام کراون، و تەرمی هەر دووکیان  دراوتەوە بە بنەماڵەکانیان و لە گۆڕستانی "قەزڵ کەند" ئەسپەردە کراون.

٤ بەندکراوی کورد ٧٦ ساڵە لە مەرەخەسی بێ بەش دەکراون

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی  “هەنگاو”، رێژیمی ئێران چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ ماوەی ٧٦ ساڵە لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج تەنانەت بە بێ یەک رۆژ مرەخەسیش راگرتووە.

محەممەد نەزەری کوڕی حەمدوڵا و لەدایکبووی ١٣٥٠ ی هەتاوی ، ساڵی ١٣٧٣ ی هەتاوی لەبۆکان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی رێژیمی ئێران دەستبەسەر و زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو بەندکراوە کوردە لەژێر ئەشکەنجە ناچار بە دانپێدانان کراو و لە دادگایەکی فەرمایشدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ برایەوە، سەرەڕای نالەباری دۆخی جەستەیی ئەو بەندکراوە کوردە لەماوەی ٢٣ سالی ڕابردوودا لە خزمەتگوزاری پزیشکیش بێبەش کراوە.

کەریم مەعرووف عەزیز بەندکراوی خەڵکی باشووری وکردستان، ٢٠  ساڵە لە بەندیخانە جۆراوجۆرەکانی ئێران راگیراوە.

ناوبراو سەرەڕای هەبوونی نەخۆشیی مەرەزی قەند و فشار خوێن بەهۆی نەخۆشیی دڵیشەوە ئازار دەکێشێت.

 عومەر فەقێ‌پوور  یەکێکی دیکە لەو بەندکراوە کوردانەیە کە سالی ١٣٧٨ی هەتاوی بەتۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” و ” دژایەتی خودا” لەرێگای ئەندامەتی لە حێزبێکی کوردی لە دادگای رژێم لە مەهاباد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، ئەو سزایە دواتر و لەدادگای پێداچوونەوەدا بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.

ناوبراو لەو ماوەیەدا لەمافی وەرگرتنی مرەخەسی بێبەش بووە.

 خالید فەریدوونی خەرمانانی ١٣٧٩ دەستبەسەر و بەتۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” و  “دژایەتی خودا” لەریگای ئەندامەتی حیزبێکی نەیاری رژێم سەرەتا سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و دواتر بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کراوەتەوە.

ئەو ٤ بەندکراوە کوردە کە لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج راگیراون، لەسەریەک ٧٦ ساڵە مرەخەسییان پێ نەدراوە و تەنانەت لە مافی مرەخەسی و دەرمانیش بێبەش کراون.

هێزەکانی رێژیمی ئێران لاوێکی کوردیان دەستبەسەر کرد

 بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢١ی رەزبەر  هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپای پاسداران، تازەلاوێکی تەمەن 18 ساڵی کوردیان لە شاری بۆکان دەستبەسەر کردووە.

ناوی ئەو لاوە سمکۆ سەرایی، کوڕی تەها ڕاگەیەندراوە و  پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تاوەکوو ئێستاش هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نیە.

وەک دەگوترێ ئەم لاوە کوردە لەکاتێکدا لەسەر دیوار خەریکی نووسینی دروشم  و شیعار لەدژی ڕێژیمی ئێران بووە، لەلایەن ئەو هێزانەی رژێمەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

٥ هاوەڵاتیی شنۆیی 59 ساڵ بەندیان بەسەردا سەپا

بەپێی هەواڵەکان 5هاوەڵاتیی کورد وەک پێشتر کە ٢٩ی خەرمانانی ئەوساڵ حوکمی 59 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاو ٨ی رەزبەر پێیان راگەیندرابوو، پاش ٢٠  رۆژ و لە دوای تانە لەو بڕیارەی دادگا حوکمەکە وەک خۆی مایەوە.

ئەو کەسانە لە چەندین حاڵەتی جیاجیا و بە دۆسییەی ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژێم بە دەیان ساڵ زیندان حوکم دراون.

ئەو کەسانە بەتۆمەتی ، “ئەندامەتی و لایەنگری لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی رێژیمی ئێران” ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپا.

ناوی ئەو بەندییە کوردانەو حوکمەکانیان بەم جۆرەیە:

١_  سابیر رەسووڵپوور ئارنایی کوڕی ئیسماعیل لە چوار حاڵەتدا سەرجەم بە ١٩ ساڵ زیندان حوکم دراوە.

٢_  ڕەزا عێزەت‌تاج کوڕی مستەفا بە ١٩ ساڵ زیندان سزا دراوە.

٣_  محەممەد عەبدوڵایی کوڕی عوسمان بە ١٢ ساڵ زیندان حوکم دراوە.

٤_ فارووق شەفاهی کوڕی ئیبراهیم بە ٧ ساڵ زیندان حوکم دراوە.

٥_  وەلی شەریفی کوڕی ڕەحیم بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم دراوە

ئەم ٥ هاووڵاتییە ئەگەر چی ٢٠  رۆژ مۆڵەتیان هەبوو کە تانە لە بڕیاری دادگای رژێم بدەن بەڵام هەوڵەکانیان بۆ گۆڕینی ئەو  بڕیارنارەوانەی دادگای رژێم بێ ئاکام مایه‌‌‌وه‌‌‌.

پةروەندەسازیی نوێ بۆ بەندکراوێکی سیاسیی کورد

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەحمەد تەمۆیی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس، دوای تێپەڕبوونی ٩ ساڵ لە سزای بەندکرانی، دیسان لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە دژی رێژیم” پەروەندەی نوێیی بۆ دروست کراوەتەوە.

 ئەحمەد تەمۆیی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ٣ جار لەلایەن دادگای رژێم شاری ورمێوە بە تۆمه‌‌‌تی پرۆپاگەندە دژی رێژیم بانگێشت لێ کراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە، پێشتر حوکمی 15 ساڵی بەسەردا سەپاوە کە 9 ساڵی تێپەڕاندوە لە کاتێکدا لەلایەن دەزگا سەرکوتگەرەکانی رژێمە بیانوو و پەروەندەسازی نوێی بۆ دەکرێ کە لە گرتووخانەدا بووە.

ناوبراو تا ئێستا چەندینجار لە بەندیخانەدا مانی لە خواردن گرتووە و لە مانگرتنی گشتیی بەندکراوە سیاسییەکانی بەندیخانەی ورمێ بەهۆی دۆخی نالەباری بەندکراوانی سیاسی بەشدار بووە.

ناوبراو پێشتر لەسەر خراپیی بارودۆخی بەندکراوەکان و هەروەها هەڵسوکەوتی دڕندانە لەگەڵ بەندکراوە سیاسییەکان ،نامەیەکی تایبەتی بۆ “ئەحمەد شەهید” ڕاپۆرتێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردبوو.

هاووڵاتییەکی شنۆیی بە برینداری گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ

 بەپێی هەواڵەکان، لەماوەی رۆژانی رابردوودا حاسڵ عەزیزی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی “قەرە سەقەڵ”ی شنۆ، پاش ئەوەی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا، بەهۆی ئەشکەنجەی لەڕادەبەدەرەوە بە توندی بریندار ببوو. گوێزراوەتەوە بۆ بەندیخانەی شاری ورمێ.

وەک دەگوترێ حاسڵ عزیزی، چوار مانگ پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە توندی ئازار جەستەیی دەدرێ و بەو هۆیەوە خوێن‌بەربوونی ناو سک و ریخۆڵە بووە.

بەهۆی سەختی برینەکانیەوە دەبرێت بۆ نەخۆشخانەو لە دوای تیماری سەرەتایی دەگوازرێتەوە بۆ بەنیخانەی ورمێ.

ناوبراو لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی قەرەسەقەڵ بە ناوەکانی کەماڵ و جەماڵ مەسرووری دەستبەسەر کرابوو، بە هاوکاریی حیزبە کوردییەکان تۆمەتبار و ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراون.

گوندی قەرەسەقەڵ، لە جۆزەردانی ئەمساڵدا بەهۆی تێکهەڵچوونی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران، تووشی خه‌‌‌سارێکی لەڕادەبەدەر هاتبوو. دوابەدوای ئەو تێکهەڵچوونە نزیک بە ٥٠  هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئەشکەنجەگاکان کراون.


8 ساڵ و 30 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و راوەدوونانی هاوەڵاتیانی کورد لەلایەن رژێمی داگیرکەری ئێرانەوە

گرتن و راوەدوونانی هاوەڵاتیانی کورد لەلایەن رژێمی داگیرکەری ئێرانەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران