خەباتمێدیا: بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە بڵاو بووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسی پاسگای سنووریی ڕژیم لە ناوچەی ساوجی، لە هەوڵێکی دژە ژینگەییدا، زۆربەی داری دارستانەکانی ناوچەی "میلەکێ" لە گوندی "ساوجی" سەر بە شاری مەریوانیان بڕیوەتەو.
ئەو شوێنەی کە ئەو کاولکارییەی لێ کراوە بەهۆی نزیکی لە خاڵی سنوورییەوە، کەس مافی ڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنەی نییە و ئەو بەرپرسەی ڕژیم خۆی لە بەرامبەر هیچ ناوەندێک بە وڵامدەر نازانێت.
تەنانەت کار گەیشتووەتە ئاستێک کە لایەنگرانی ژینگە و سروشتی ناوچەکە لە سکاڵایەکی حوزووریدا بۆ ئیدارەی سامانە سروشتییەکان لە مەریوان، وڵامێکی قەناعەت پێکەریان وەرنەگرتووە و ئەو ئیدارەیە ڕایگەیاندووە کە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەسەڵاتی نییە.