خەباتمێدیا: ناسنامەی ئەو کوڕە لاوە کە لەژێر شکەنجەی ئەفسەرانی بنکەی ١٢ی پۆلیسی ڕژیم و دامەزراوەی ترۆریستی ئیتلاعاتی بوشێهردا شەهید کراوە، "حوسێن نەورۆزی" تەمەن ٢٠ ساڵ، کوڕی یەعقووب و دانیشتووی شاری دەبیران لە پارێزگای فارس، ڕاگەیەندراوە.
دەگوترێ ئەم گەنجە کرێکاری وەرزی کاری تەماتە هەڵگرتن لە ناوچەکانی کازروون بووە، کە لەلایەن بەکرێگیراوانی پۆلیسەوە دەگیرێت و دوای شکەنجەدان بەهۆی دانپێدانانی زۆرەملێ بۆ ئیتلاعاتی ترۆریستی بوشێهر گوازراوەتەوە.
باوکی حوسێن بۆ بەدواداچوون سەردانی دامەزراوەی ترۆریستی ئیتلاعاتی بوشێهر دەکا، کاتێک کاریگەرییە سەختەکان و شوێنی شکەنجەدان لەسەر جەستەی کوڕەکەی دەبینێ و داوای ئازادکردنی دەکا، ڕووبەڕووی هەڕەشەی توندی بەرپرسی ئیتلاعاتی ترۆریستی بوشێهر دەبێتەوە.