خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئێوارەی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠ ٢ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە ڕێگەی کەنارەک بۆ چابەهار بووە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێک ئاگر بگرێت و شۆفێرەکەی بسووتێ.
ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە بەلووچە "زەبیحوڵڵا دێهمەرد"، تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی ئەمینوڵڵا، خەڵکی زاهیدان، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزه ترۆریستیە سەربازییەکانی دەسەڵات بەبێ ئاگاداری و وریایی دان تەقەیان له ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی ئاگری گرتووە و خۆشی قاچی سووتاوە.
شایانی باسە، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکە هێزە بەکرێگیراوە سەربازییەکانی ڕژیم شوێنەکەیان جێهێشتووە و هەڵاتوون.