خەباتمێدیا: فەرهاد نەوایی، قوتابی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی ترشکانی سەر بە مەهاباد کە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠ ١ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا، هەتا ئێستاش گیراوەو چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، فەرهاد ساڵانێک لەمەوبەر باوکی لەدەست داوە و دایکیشی جێی هێشتووە و ڕۆیشتووه بۆ تاران و ناوبراو لەو بوونی دایک و باوک بێبەشە.
هەروەها دەوترێ بۆ ئازاد کردنی فەرهاد داوای دوو ملیار و نیو بارمتەیان کردووه. شایانی باسە فەرهاد لە کاتی گرتنی دا وەک زۆربەی گیراوەکانی دیکە, بەهۆی لێدان و شکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی ناچار بە دانپێدانان کراوە.