خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵی بەلووچستان، ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هەڵکوتانە سەر ناوچەی شیرئاوای زاهیدان لانیکەم پێنج هاووڵاتی بەلووچیان گرتووەو بۆ شوێنە ئەمنیەکانی ڕژیم ڕاگوێزراون.
ناسنامەی سێ لەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا خروت"، "ئیبراهیم گورگیج" و "حامید ڕیگی" ئاماژەی پێکراوە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییەی دیکە لەبەردەستدا نییە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران بەبێ هیچ فەرمانێکی دادگا به توندوتیژی ئەو هاووڵاتیانەیان گرتووە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان بە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هاتوونەتە ئەم ناوچەیە و هەر گەنجێکی بەلووچیان لە نزیکەوە بینیوە، لێپرسینەوەیان لێکردوون.