خەباتمێدیا: کەمال لوتفی باوکی شەهیدی ڕاپەڕین, ڕەزا لوتفی لە ناڕەزیەتی دەربڕین بەرامبەر بە گرتنی و بێبڕیاری، ٢٣هەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە زیندانی کامیاران تێدەپەڕێنێ و دەوترێت باری جەستەیی زۆر خراپە.
ناوبرا لە ٢٨ی بانەمەڕەوە گیراوە و تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکاری گرتنی و ئەو تۆمەتانەی لێی دراوە، لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو باوکی نەمر ڕەزا لوتفی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردە کە لە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی شۆڕشدا لە شاری دێگولان لە کوردستان بە گوللـەی ترۆریستەکانی سپای پاسداران شەهید کرا.