نەرگسی محەمەدی بەندکراولا سیاسی لە نامەیەکدا وەک کاردانەوە وەڵامی ئاخوند جەعفەری مونتەزێری، دادستانی تاوانکاری رژێم کە ئەو بەندکراوەی بە بەشێک لە سێ گۆشەی شووم و کەسێکی وەلانراو ناوبرد بوو، دایەوە.
نەرگسی محەمەدی بەندکراولا سیاسی لە نامەیەکدا وەک کاردانەوە وەڵامی ئاخوند جەعفەری مونتەزێری، دادستانی تاوانکاری رژێم کە ئەو بەندکراوەی بە بەشێک لە سێ گۆشەی شووم و کەسێکی وەلانراو ناوبرد بوو، دایەوە.
لە بەشێک لە نامەکەیدا هاتووە: ئەگەر مەبەستی بەرێزت ئەوەبێ کە من وەلانراوی ئەو دەسەڵاتدرانە بم کە بەنامۆم زانیون و لێ یان بێزار و خۆم لە مەرامیان دوور گرتووە، ئەوەی جێی خۆشحاڵی و سپاسە، بەڵام من بەشێک لە بار و گۆشەی سێ گۆشەی شووم کە مەبەستی بەرێزتە نیم، بەڵکوو ئیماندارێکی با کەرامەتی بەرزی مەرۆڤایەتیم کە هەوڵ بۆ وەدیی هاتنیان دەدەم.
پێشنیارم ئەوەیە ئەگەر مەبەستی ئاشکرا کردن و ریسواکردنت هەیە باشە با هەموو کەس بزانێ کێ چاکە و کێ خراپە، چاوێک لە پەروەندەی تۆمەتبارانی کەهریزەک، درۆزن و دزەکانی بەیتوڵماڵ، هێرشبەرانی سەر کوی زانستگا و بڕیاردەران و بەرێوەبەرانی جینایەتەکانی ساڵی 88 بکەن با تێ بگەن کە کام یەک لە بەرپرسان بەهۆی نەزانی و بێ ئاگایی جوڵانەوەو دەجوڵنەوە و کە کۆمەڵگەیان تووشی چیها دەردی گەورە کردووە.
لە سەرەتای نامەکەدا هاتووە: بێ پێشەکی عەرزت دەکەم، زۆر خۆشحالم و داوا دەکەم هەر چیەک لەسەر سەرپێچیە شەرعی، قانوونی، ئینسانیەکانی منتان لایە لە رێگەی تێکڕای بڵاوکراوەکانی خۆتانەوە، ئاشکرای بکەن. لە بیرت بێ، ئەو کە پێداگری لەسەر دادگایەکی ئاشکرا دەکرد، منی تۆمەتبار بووم و ئەوەی پێداگری لەسەر نهێنی کاری و شاردنەوەی دەکرد، دەزگای قەزایی بوو.
لەبەشێکی دیکەی نامەی ئەو زیندانیە سیاسیەدا هاتووە: بێ ئەملاو ئەولا عەرزت دەکەم لە زیندانە تاکە کەسیەکان ئەوندە دەستدرێژی و بێ رێزی بە ژنانم دیوەو بیستووە کە ئەگەر رۆژی ئاشکرا کردنی ئەو بەڵگانە بێ، ئەوەی هەڕەشە دەکا منم نەک خەڵکی دیکە.
زیندانی سیاسی نەرگسی محەمەدی لە درێژەی نامەکەیدا نووسیویەتی: من مرۆڤێکم. من هاوەڵاتیەکی ئازادی ئێرانیم. کە وایە رێگە بە دەستدرێژی بۆ سەر ئابروو و کەرامەت و شوناس و بنەما مرۆڤایەتیەکانم نادەم و تا هاتنەدیی مافەکەم و بەرێوەچوونی دادپەروەری بێ دەنگ نابم. بۆیە چاوەڕێی قسەگەلێکم کە بنەمای مافەوانیان هەبێ.
ناوبراو هەروەها دەڵێ: دەزگای قەزایی کە ئێ,ەش ئەندامێکی ئەون، حوکمی نادادپەروەرانەی دژ بە من دەرکردوە کە بە پێی قانوون خۆراگری دەکەم تا کۆتایی زیندان/ نە هەوڵی لادانم هەیە و نە هەوڵی گەرانەوە، بەڵام دڵنیا بن پەروەندەی من لەو هەزاران پەروەندەی ئێرانیە بە شەرەفەکانە کە نە تەنیا لە هەلومەرجێکی خراپدا نین بەڵکوو لاپەڕەیەکی زێرینە لە خەباتی مافخوازانەی نەتەوەیەک کە گیان و ماڵیان لە رێگەی ئازادی و دادپەروەری داوەو دەدەن.
لە کۆتایی دا رایدەگەیەنم ئامادەم لاپەڕە بە لاپەرەی داوانامە و بەرگریەکانم و سات بە ساتی ژیانم ئاشکرا بکەن بۆ ئەوەی رای گشتی قەزاوەتمان لەسەر بکات و وەلابخرێ هەرکام لە ئێمە کە شایانی وەلاخرانین.