خەباتمیدیا: مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنلە، بەرنوێژیی مزگەوتی نەنلە لە شاری سنە کە لە سەردەمی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیرا بوو، بە ١٢ ساڵ بەندکران، لێسەندنەوەی جلوبەرگی ئایینی، دوورخستنەوە و قەدەغە کردنی وتاردان سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵییهکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢ مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنلە، کەسایەتیی ئایینیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت لە هەمەدان بە تۆمەتی "هەڵگرتنی چەکی بچووک"، بە پێنج ساڵ زیندانی و “ تەبلیغات دژ بە دەسەڵات بە قازانجی حیزبە کوردییەکان" بە یەک ساڵ زیندان سزا دراوە، لە پێوەندی لەگەڵ تۆمەتی "هاندان بۆ ئاژاوەگێڕی و پشتیوانی لە خۆپیشاندەران" بە پێنج ساڵ زیندان و لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتی "هەڕەشەکردن لە کوشتنی ئیمام جومعە ئاساولە" سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها سزای لێسەندنەوەی جلوبەرگی ئایینی و قەدەغەکردنی وتاردان بۆ هەمیشە و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بۆ بوشێهری بەسەردا سەپاوە.
مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنلە ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی ڕێبەندان لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم گیرا بوو.