خەباتمێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان، ئیقبال پیشکاری، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، پاش دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی شاری سنە ئازاد کرا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، ئەم چالاکە کرێکارییە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری، بۆ یادی هوومەن عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، چوونە ماڵی باوکی ئەو شەهیده، کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی، بە توندوتیژی گرتبوو.
ناوبراو بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە و پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم چالاکە کرێکارییە لەبەردەستدا نییە.