یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بانگەوازی لێبوردنی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی گوڵروخى ئیبراهیم ئیرایی

بانگەوازی لێبوردنی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی گوڵروخى ئیبراهیم ئیرایی

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دەستبەسەرکردنی گولروخی ئیبراهیمی ئیرایی نوسەر و چالاکی مافی مرۆڤی لەلایەن هێزی سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێمەوە مەحکوم کرد و داوای کرد بە پەلە و بەبێ شەرت و مەرج ئازاد بکرێ. ناوبراو کتێبێکی لەبارەی بەردباران (سەنگسار) نووسیوە کە لە هیچ کوێ چاپ نەکراوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دەستبەسەرکردنی گولروخی ئیبراهیمی ئیرایی نوسەر و چالاکی مافی مرۆڤی لەلایەن هێزی سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێمەوە مەحکوم کرد و داوای کرد بە پەلە و بەبێ شەرت و مەرج ئازاد بکرێ. ناوبراو کتێبێکی لەبارەی بەردباران (سەنگسار) نووسیوە کە لە هیچ کوێ چاپ نەکراوە.
رۆژی دووشەممە 3ی خەزەڵوەری 1395 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر ماڵی گوڵروخ ئیبراهیمی و گواستیانەوە بۆ گرتووخانەی ئەوین. ئەو هێزانە دوای شکاندنی دەرگای ماڵەکەی دەچنە ژوورەوەو خانمی ئیبراهیمی دەگرن و لەگەڵ خۆیان بردوە. ناوبراو بۆ تەواو کردنی 6 ساڵ زیندان بۆ بەندی ژنانی گرتووخانەی ئەوین گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەو بانگەوازەی لێبوردنی نێونەتەوەیی زیندانی سیاسی ئارشی سادقی کە هاوژینی خانمی ئیبراهیمیەو لە پێش ئەودا لە بەندیخانەدا بووە وەک ناڕەزایەتیەک بە گرتنی هاوژینەکەی مانی لە خواردن گرتووە.
مێگدالنا میقرابی جێگری بەرێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقای ئەو رێکخراوە گوتی: گوڵروخی ئیبراهیمی ئیرایی نوێترین نوسەر و چالاکی لاوی ئێرانیە کە تووشی سەرکوت بێ ئامان دەبێ لە ئێران. گرتنی ناوبراو لەبەر دژایەتی کردنی بەرەباران، نادادپەروەری و دەستدرێژیە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین. ئەو هەنگاوە هەروەها رووداوێکی هەژێنەر و جێی نیگەرانیە لە پشتیوانی لە سزای بێ رەحمانە و نامرۆڤانەی بەردەباران.
ناوبراو داوای کرد بەپەلە ئازاد بکرێ و حوکمەکەیشی هەڵوەشێتەوە.
ئارشی سادقیش 15 ساڵە لە زینداندایە. پروپاگەندە دژ بە نیزام و کۆبوونەوەو چالاکی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، و بێ رێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی لە تۆمەتەکانی ناوبراو بوون. تۆمەتگەلێک کە بەپێی وتەی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێوەندی هەیە بە چالاکی ئاشتیخوازانەی ناوبراو.
ئەو دوانە خەرمانانی 1393 دەستگیر کرابوون.
لێبوردنی نێونەتەوەیی نووسی: گوڵروخی ئیبراهیمی ئیرایی لە دوو کۆبوونەوەی دادگای ئینقلابی تاران 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. ناوبراو لە کاتی دادگایی دا لە پارێزەر بێ بەش کرابوو.
ئەو رێکخراوە نووسی: لە دادگایی یەکەم دا رێگەی پێنەدرا دیفاع لە خۆی بکات. چونکە کۆبوونەوەی یەکەم زیاتر لە سەر چالاکیەکانی پیاوەکەی لێکۆڵینەوەی دەکرد. لە کۆبوونەوەی دووهەم ناوبراو بەهۆی چارەسەری پزیشکی و عەمەل کردنیەوە لە نەخۆشخانە بوو و نەیدەتوانی لە دادگا ئامادە بێ، بەڵام لەگەڵ دانی کاغەزی پزیشک بە دادگا دیسان داواکەی بۆ دواخستنی دادگاییەکە رەد کرایەوە


8 ساڵ و 29 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگەوازی لێبوردنی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی گوڵروخى ئیبراهیم ئیرایی

بانگەوازی لێبوردنی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی گوڵروخى ئیبراهیم ئیرایی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران