خەباتمێدیا: هەنگامە چووبین، دایکی ئارتین ڕەحمانی، ئاگادارییەکی لە پۆلیسی زانیاری و ئاساییشی گشتی وەرگرت و بانگهێشتنامەکەی بۆ لقی پێنجی داواکاریی گشتیی ئیزە ڕاگەیاند.
بەپێی بانگهێشتنامەکە، پێویستە ناوبراو لە ٢٧ی جۆزەردان لە لقی دادگای ئاماژەپێکراو، ئامادەبێت.
هەنگامە چووبین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام وێنەی ئاگادارکردنەوەکەی بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی: "من دایکی ئارتین ڕەحمانی پیانی، بە تاوانی سکاڵاکردن لە سەر خوێنی بە ناحەق ڕژاوی کوڕەکەم و براکەم کە چەندین مانگ بەبێ هۆکار زیندانی کراوە، بانگهێشتی داواکاریی گشتی کراوم". لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە بانگهێشتکردن بۆ داواکاریی گشتی ترس لە مندا دروست ناکات و ئیرادەی پتەوی من تێک نادات بۆ وتنی ڕاستییەکانی شەوی بیست و پێنجی خەزەڵوەری ئیزە٠ زۆر باش دەزانم کە ئەم ڕێگایەی گرتوومە ئەگەری مردنە لە ڕێگای ئازادی و دادپەروەری!