هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دانش مەولوودی بە شەش مانگ زیندانی مەحکووم کرا

دانش مەولوودی بە شەش مانگ زیندانی مەحکووم کرا

خەباتمێدیا: دانش مەولوودی، خەڵکی بیجاڕ، کە لە کاتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیرابوو، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ڕژیم لەم شارە سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، دانش مەولوودی، تەمەن ٢٧ ساڵ و دانیشتووی شاری بیجاڕ، لەم دواییانەدا لەلایەن لقی ١٠ ٢ی دادگای تاوانەکانی بیجاڕ بە سەرۆکایەتیی دادوەری دەسەڵات, میلاد ڕەحمانی بە تۆمەتی "تەبلیغات دژی ڕژیم" بە شەش مانگ زیندانی مەحکوم کرا.
دانش مولوودی لە هەمان کاتدا لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ١٤٠ ١ لە بیجاڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتەوە گیرا و دوای یەک مانگ بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیە، ناوبراو لە ساڵی ١۳٩٧ بەهۆی چالاکییەکانیەوە گیرابوو و دوای ٦ مانگ بە کەفالەتێکی قورس بە بڕی یەک ملیار تمەن و بە شێوەیەکی کاتی تا تەواوبوونی ئیجرائاتەکە ئازاد کراوە.


1 ساڵ و 3 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دانش مەولوودی بە شەش مانگ زیندانی مەحکووم کرا

دانش مەولوودی بە شەش مانگ زیندانی مەحکووم کرا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران