یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

درۆکانی رۆحانی و رسوا٠Šى خامنەیی!

درۆکانی رۆحانی و رسوا٠Šى خامنەیی!
و: جەخەتوو

قسەکانی رۆحانی لە ئەراک و خومەین لەگەڵ کاردانەوەو هێرشی بەربڵاوی تاقمی بەرامبەر بەرەوڕوو بوو. ئەم سەردانانە بۆ چیە؟ وە بۆچی وەها کاردانەوە گەلێکی بەدوادا هات؟
ئەو قسانەی رۆحانی لە ئەراک و رۆژی دوایی لە خومەین، بەتایبەت ئەو خاڵانەی سەبارەت بە بەرجام و هەلومەرجی ئابووری گوتی، ئایا بەراستی درۆ بوو؟

قسەکانی رۆحانی لە ئەراک و خومەین لەگەڵ کاردانەوەو هێرشی بەربڵاوی تاقمی بەرامبەر بەرەوڕوو بوو. ئەم سەردانانە بۆ چیە؟ وە بۆچی وەها کاردانەوە گەلێکی بەدوادا هات؟

 

ئەو قسانەی رۆحانی لە ئەراک و رۆژی دوایی لە خومەین، بەتایبەت ئەو خاڵانەی سەبارەت بە بەرجام و هەلومەرجی ئابووری گوتی، ئایا بەراستی درۆ بوو؟

 

بە سەرنجێک لەسەر قسەکانی رۆحانی و بەراوردیان لەگەڵ دۆخەکە، وەڵامی ئەو پرسیارە روون دەبێتەوە. بۆ وێنە رۆحانی سەبارەت بە بەرجام گوتی: بەرجام سەرکەوتنی سیاسی نیزامە. بەڵام سەیری قسەی وەزیرەکانی خۆی بکەن. بۆ وێنە زەریف لە سەردانی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا گوتی: ئەمریکا هیچ هەوڵێکی بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی نەداوە. هەروەها رۆحانی 17ی جۆزەردانی 1394 چارەسەری هەموو کێشەکانی رژێمی پێوەند دا بە جێبەجێ کردنی بەرجامەوە، لە کێشەی ژینگە تا هەلی کار، هەتا ئاوی خواردنەوەی خەڵک. بەڵام ئێستا لە ئەراک ئابڵوقەکانی بە باخی سێو و هەرمێ وێنا کرد کە چەندین ساڵی دەوێ تا دێتە بەر.

 

یان سەبارەت بە ئابڵوقەی بانکەکانی رژێم گوتی، بەهۆی بەرجامەوە دەرگای بانکە جیهانیەکان بە ڕووماندا دەکرێتەوە. بەڵام رۆژی 21 ڕەزبەرتەیب نیا وەزیری ئابووری رژێم لە ئەمریکا، گوتبووی: تا ئێستا ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی نیە کە بەپێی رێکەوتنی بەرجام بەڵێنی دابوو و واشینگتۆن دەبێ بۆ گەرانەوەی ئێران بۆ سیستەمی ماڵی نێودەوڵەتی هەنگاو هەڵگرێ.

 

سەیر ئەوەیە کە درۆکانی پێشووی رۆحانی لەگەڵ قسەکانی ئێستای یەکناگرێ و زوو ئاشکرا دەبێ. بۆ وێنە رۆژی 27ی جۆزەردانی 92 کاتێ‌ رۆحانە هاتەسەر کار، لەبارەی چارەسەری کێشەی بێکاری گوتی: هێوادارم شاهیدی ئەوە بین هەر یەکەم ساڵ، چارەسەری قەیرانی بێکاری لاوان یەکەم دەسکەوتمان بێ و هەر رۆژێ رەقەمی بێکاری بگاتە تاک رەقەمی جەژنێکی بچەک دەگرین. بەڵام لە مانگەکانی کۆتایی ئاخر ساڵی سەرۆک کۆماریەکەی، لە ئەراک گوتی: ئەورۆ کێشەی سەرەکی خانەوادەکانی ئێمە بێکاری جیلی لاو بەتایبەت خوێندەوارەکانە. دوو رۆژ دوای ئەوەش گوتی ئێمە توانای چارەسەری کێشەی بێکاریمان نیە.

 

بەڵام بەراستی رۆحانی بەو بەڵێن و درۆیان توانای ئەوەی هەیە هەم خەڵک فریو بداو هەم پێشی باندی رەقیب بکەوێ؟

 

لە وەڵامدا دەبێ بڵەین مەگەر دەکرێ خەڵکێک کە تادێ برسیتر دەکرێن و بەتەواوی هەست بە هەژاری دەکەن، فریوی درۆکانی رۆحانی بخۆن. رۆحانی بە تەڵەکە بازی دەتوانێ هەزار قسە بکە بەڵام ئایا تۆزێک لە رەنج و برسیەتی ئەو خەڵکەی قەرارە فریو بخۆن کەم دەبێتەوە؟

 

بەڵام باندی رەقیب. بەهۆی ئەو لێکترازان و درزەی لە پێکهاتەی ئەو رژێمەدا هەیە، مەجال نادا جەوهەری درۆکانی رۆحانی وشکەوە بێ. بۆ وێنە رۆژێ بە سەر قسەکانی ئەراک تێپەڕ نەبوو کە رۆژنامە و ماڵپەڕەکانی باندی رەقیب پڕ بوون لە ئاشکرا کردنی درۆکانی رۆحانی.

 

بۆ وێنە سەبارەت بە بەرجام و باخی سێو و هەرمێ ماڵپەڕی حکومەتی رەجایی نیوز رۆژی 3ی خەزەڵوەری 1395 نووسی: رۆحانی ژێری تێکڕای نمامەکانی ئەراکی، بتوون (چیمەنتۆ) کرد. لە درێژەدا دەنووسێ: لە دوای داخرانی بەرنامەی ناوکەیی و وەدیی نەهاتنی بەڵێنەکانی بۆ لابردنی ئابڵوقەکان رۆحانی بە خەڵک دەڵێ: کەمی خۆراگرن، بەرەبەیان نزیکە، بەڵام دەبێ بە رۆحانی بگوترێ: راوەستە تا بەیانی دەسەڵاتەکەت تەواو دەبێ. 

 

خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە رۆحانی هەم لە ئەراک و هەم لە خومەین، لە مەسەلەی بەرجام دا پێی خامنەیی هێنایە مەیدان. وە بە روونی گوتی: بە رێنوێنی خامنەیی بوو کە ئاڵای بەرجامیان هەڵدا. لەبەر ئەوەی دەزانێ‌ لەو دۆخە داخراوەی رژێمدا خامنەیی ناچارە پشتیوانی لە بەرجام بکات. وەک ئەو دۆخەی خامنەیی ناچار کرد بەپێچەوانەی ویستی خۆی، ساڵی 92 کەوێتە سەر چۆک و بچێتە پێی مێزی وتووێژ. بۆیە رۆحانی پشت ئەستوورە بەوە لەبەرامبەر هێرشەکانی باندی رەقیب و دەزانێ‌ خامنەیی ناچارە پشتیوانی لێ بکات لە مەسەلەی بەرجامدا.

 

روون و ئاشکرایە کە خامنەیی بۆ پێشگیری لە داروخانی هێزەکانی لەلایەک رێکەوتنی بەرجام دەکاو لەلایەکی دیکە دەڵێ باوەری بە ئەمریکا نیە. بەڵام وا دیارە سیاسەتی بانێک و دوو هەوا، خامنەیی بەتەواوی رسوا کردوە.


 


8 ساڵ و 28 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درۆکانی رۆحانی و رسوا٠Šى خامنەیی!

درۆکانی رۆحانی و رسوا٠Šى خامنەیی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران