رۆژی سێ شەممە 30ی جۆزەردانی 1402 هەتاوی، لە دوای هێرشی پۆلیسی اڵبانی بۆ سەر ئەشرەفی 3 بنکەی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن ژمارەیەک لە ئێرانیانی ئازادە و ئەندامانی سازمانی موجاهیدین لەبەردەم سەفارەتی وەڵاتی ئاڵبانی لە برلین، بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەیتیەدا بەشداران بە دانی دروشمی جیاجیا ئەو پەلامارە ناڕەوایان مەحکوم و پرۆتستۆ کرد و داوایان لە ئەمریکا و رێکراوەکانی مرۆڤی مرۆڤ کرد رێگە بەو جۆرە پەلامارانە نەدەن کە بە پیلانی رژیمی ئاخوندی دەکرێنە سەر بنکەی سازمانی موجاهیدین.
ژمارەیەک لە ئەندامانی کومیتەی ئاڵمانی سازمانی خەبات بەشداریان لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەدا کرد و هەر جۆرە باجدان و سازانێک لەگەڵ رژیمی ئاخوندی، لەسەر حیسابی ئوپزیسیۆنی ئێرانیان مەحکوم کرد و داوایان کرد بەجێی باجدان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆر و سەرکوتگەری ئاخوندی پشتیوانی لە داواکانی خەڵکی ئێران و کوردستان بکەن.