هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادى ده‌سته‌یێک له شه‌هیدانى مانگى پووشپه‌ر

یادى ده‌سته‌یێک له شه‌هیدانى مانگى پووشپه‌ر
گۆشه‌ی شه‌هیدان

 
نووسه‌‌‌ر: سیامه‌‌‌ند
یادکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌رزراگرتنى فیداکارى و گیان به‌‌‌خت کردنی شه‌‌‌هیدان ئه‌‌‌رکێکى پیرۆزه‌‌‌ و وه‌‌‌فایه‌‌‌ بۆ رۆحى شه‌‌‌هیدان.
قسه‌‌‌ى تێدانیه‌‌‌، شه‌‌‌هیدان، سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ى که‌‌‌رامه‌‌‌ت وبوونى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ى کوردن، و هه‌‌‌روه‌‌‌ها پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌به‌‌‌ باوه‌‌‌رو راسته‌‌‌قینه‌‌‌کان که‌‌‌ بێجگه‌‌‌ له‌‌‌خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ نیشتمان و دانیشتوانى مه‌‌‌به‌‌‌ست و ئامانجێکیان نییه‌‌‌، گه‌‌‌وره‌‌‌ترین شانازین، بۆیه‌‌‌ ئه‌‌‌رکى هه‌‌‌موو کوردێکه‌‌‌ به‌‌‌چاوى رێز وته‌‌‌قدیر لێ یان بروانێ و گرینگیان پێ بدا.
ئه‌‌‌گه‌‌‌ر خوێنى شه‌‌‌هیدان و بوێرى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ قاره‌‌‌مانه‌‌‌کان نه‌‌‌بوایه‌‌‌، ئاسه‌‌‌وارێک له‌‌‌ کوردستان و گه‌‌‌ڵى کورد نه‌‌‌ده‌‌‌ماوه‌‌‌. دژمن بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ ناوى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و فیداکارى و خوێنى شه‌‌‌هیدانى سوور خه‌‌‌لات.
له‌‌‌ چى ده‌‌‌سڵه‌‌‌مێته‌‌‌وه‌‌‌. چ ده‌‌‌رویێکیان هه‌‌‌یه‌‌‌ بن ئه‌‌‌وانه‌‌‌ى بایه‌‌‌خى شه‌‌‌هیدان و رێبازیان نازانن، مایه‌‌‌ پووچن ورسوابن ئه‌‌‌وانه‌‌‌ى فیداکارى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و به‌‌‌رهه‌‌‌مى خوێنى شه‌‌‌هیدان به‌‌‌هێند وه‌‌‌رناگرن .
شه‌‌‌هیدان چوله‌‌‌ چراى رێگه‌‌‌ى ئازادى و خه‌‌‌باتى راسته‌‌‌ قینه‌‌‌ى رزگارین. شه‌‌‌هیدان ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ پرشنگداره‌‌‌کانى ئاسمانى کورده‌‌‌وارى و خه‌‌‌باتى حه‌‌‌ق خوازانه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمى ملهۆر و سه‌‌‌ره‌‌‌رۆى ویلایه‌‌‌تى فه‌‌‌قیهن.
با هه‌‌‌موومان به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى یادى شه‌‌‌هیدان و رێبازى پێروزیان بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌. که‌‌‌ به‌‌‌و یادکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى شه‌‌‌هیدان وه‌‌‌فادارى مان به‌‌‌ خوێن و رێبازیان نیشان بده‌‌‌ین. بێگومان شه‌‌‌هیدانى سوورخه‌‌‌لاتى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران، ئه‌‌‌و شه‌‌‌هیدانه‌‌‌ى که‌‌‌ تا دوایین ساته‌‌‌کانى ژیانیان بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ فیداکارى، و پاکى و سه‌‌‌داقه‌‌‌ت له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هاونیشتمانان و به‌‌‌گژ داهاتنه‌‌‌وه‌‌‌ى دژمنانى ئازادى و پاسدارانى به‌‌‌کرێگیراو، گرینگیان به‌‌‌ هیچ خۆشیه‌‌‌ک نه‌‌‌ده‌‌‌داو چاویان له‌‌‌ هه‌‌‌مووحه‌‌‌زێکى ژیان پۆشیبوو. ئاشکرایه‌‌‌ یادى زۆربه‌‌‌ى شه‌‌‌هیدانى سه‌‌‌رفرازى سازمانى خه‌‌‌بات هه‌‌‌رکام به‌‌‌جودا و دانه‌‌‌ دانه‌‌‌کردونه‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ یادى ده‌‌‌سته‌‌‌یێک له‌‌‌ شه‌‌‌هیدانى هه‌‌‌ر مانگێک به‌‌‌کورتى ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌نیا به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستى وه‌‌‌فایه‌‌‌ بۆ شه‌‌‌هیدان، که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ زۆربه‌‌‌یان هاورى و رفیق بووین و مانگه‌‌‌کان و ساڵانمان پێکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر برد.
یادى شه‌‌‌هیدانى مانگى پووشپه‌‌‌ر، دڵسۆزان ویارانى به‌‌‌وفا و گیان بووردو، قاره‌‌‌مانانى که‌‌‌م وێنه‌‌‌ شه‌‌‌هیدکاک ئه‌‌‌بوبکر چه‌‌‌کوشه‌‌‌یى، فه‌‌‌رمانده‌‌‌ى لێهاوو، دڵسۆزى گه‌‌‌ڵ و سازمانى خه‌‌‌بات، له‌‌‌ هه‌‌‌مووکاته‌‌‌ حه‌‌‌سته‌‌‌مه‌‌‌کان لێبراوانه‌‌‌ دیفاعى له‌‌‌ نیشتمان و گه‌‌‌ڵ و رێبازى پیرۆزى سازمان ده‌‌‌کرد. شه‌‌‌هید ئه‌‌‌بوبکر چه‌‌‌کوشه‌‌‌یى له‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌یێکى هه‌‌‌ژار له‌‌‌ دێى چه‌‌‌کوشه‌‌‌ى شارى سه‌‌‌قز چاوى به‌‌‌دنیا هه‌‌‌ڵهینا. له‌‌‌ رۆژانى سه‌‌‌ره‌‌‌تاى مقاوه‌‌‌مه‌‌‌تى چه‌‌‌کدارانه‌‌‌ و شۆرشگێرانه‌‌‌ى گه‌‌‌ڵى کورد پێوه‌‌‌ندى به‌‌‌رێزه‌‌‌کانى سازمانى خه‌‌‌باته‌‌‌وه‌‌‌ کردو تا کاتى شه‌‌‌هید بوونى دڵسۆزانه‌‌‌ خزمه‌‌‌تى کردو گیانى پیرۆز و به‌‌‌رزى فیداى ئامانجه‌‌‌کانى گه‌‌‌ڵى کورد و سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران کرد. شه‌‌‌هیدکاک عبدولله‌‌‌ نستانى، پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ى دڵسۆز و تێکۆشه‌‌‌ر و زمان شیرین وقسه‌‌‌ خۆش، له‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌یێکى نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ر له‌‌‌ دێ نستانى سه‌‌‌ر به‌‌‌شارى ره‌‌‌به‌‌‌ت چاوى به‌‌‌ دنیا هه‌‌‌ڵهێنا، شه‌‌‌هید عبدولا، تێکۆشه‌‌‌رو قاره‌‌‌مان و به‌‌‌باوه‌‌‌ر بوو، به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ جه‌‌‌نگێکى نابه‌‌‌رانبه‌‌‌ر که‌‌‌ له‌‌‌نێوان پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانى سازمانى خه‌‌‌بات وهێزه‌‌‌ به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌کانى رژیمى ئاخوندى روویدا کاک عبدولا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شه‌‌‌هید ئه‌‌‌بوبکر چه‌‌‌کوشه‌‌‌یى پێکه‌‌‌وه‌‌‌ شه‌‌‌هیدکران، کاک ره‌‌‌سول فروغى، ناسراو به‌‌‌ هێرش، کادرى دڵسۆز و به‌‌‌ باوه‌‌‌ر کاک هێرش له‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌یێکى به‌‌‌رێز و ئایینى له‌‌‌ شارى بانه‌‌‌دا چاوى به‌‌‌ کوردستانى سته‌‌‌ملێکراو هه‌‌‌ڵهێنا. ئه‌‌‌گه‌‌‌رچى کاک هێرش ماوه‌‌‌ى دووساڵ له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانى سازماندا چالاکى ئاشکراى کرد، به‌‌‌لام پێشتریش له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سازمان و باوه‌‌‌رکه‌‌‌ى ئاشنابوو، له‌‌‌خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ کوردستان و سازمانى خه‌‌‌بات درێغى نه‌‌‌کرد. به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کاتى ئه‌‌‌نجامدانى کارى ته‌‌‌شکیلاتى له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى سه‌‌‌قز به‌‌‌ هۆى ده‌‌‌چوونى فیشه‌‌‌کى یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هاورێ یانى پێکراو به‌‌‌ هۆى کاریگه‌‌‌رى برینه‌‌‌که‌‌‌ى شه‌‌‌هید بوو.
شه‌‌‌هید کاک عابیدى فه‌‌‌یزیان، پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ى رووخۆش دڵسۆز و به‌‌‌باوه‌‌‌ر،کاک عابید له‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌یێکى هه‌‌‌ژار له‌‌‌ شارى بانه‌‌‌ چاوى به‌‌‌دنیاى پر٠ له‌‌‌ ئازارو نابه‌‌‌رابه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵهێنا، عابید که‌‌‌سێکى له‌‌‌ سه‌‌‌رخۆبوو، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هاورى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانى زمان شیرین و قسه‌‌‌ خۆش بوو کاک عابید لاوێکى چالاک بوو، له‌‌‌ جه‌‌‌نگێکى قاره‌‌‌مانانه‌‌‌ى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانى سازمان و هێزه‌‌‌ به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌کان وگرتنى،به‌‌‌کاو سیچان، که‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٥٠  پاسدارو به‌‌‌کرێگیراو تیدا کوژران و به‌‌‌دیل گیران به‌‌‌داخه‌‌‌ه‌‌‌ کاک عابید فه‌‌‌یزیان شه‌‌‌هید بوو.
شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال سلیمانى، لاوى خوێن گه‌‌‌رم و نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ر له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌یێکى هه‌‌‌ژار له‌‌‌ دێ میراواى سه‌‌‌روو، سه‌‌‌ربه‌‌‌ شارى بانه‌‌‌ چاوى به‌‌‌ دنیاى پر٠ له‌‌‌ مه‌‌‌ینه‌‌‌تى و سته‌‌‌م هه‌‌‌ڵهێنا، له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تیدا دڵسۆزانه‌‌‌ ئه‌‌‌رک و کاره‌‌‌کانى سازمانى راده‌‌‌په‌‌‌راند.
شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال فاتمى، خه‌‌‌ڵکى شارى بانه‌‌‌ لاوێکى نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ر بوو، خانه‌‌‌واده‌‌‌ى کاک جه‌‌‌لال خاوه‌‌‌ن هه‌‌‌ست و نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌رن، له‌‌‌کاتى شه‌‌‌هید کرانى کاک جه‌‌‌لال، باوکى له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و خه‌‌‌ساره‌‌‌گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ خۆراگر بوو، کاک جه‌‌‌لال فاتمى و کاک جه‌‌‌لال سوله‌‌‌یمانى له‌‌‌ شه‌‌‌وێکى ئه‌‌‌نگوسته‌‌‌ چاودا له‌‌‌ مزگه‌‌‌وتى دێ زه‌‌‌ربه‌‌‌نێ، که‌‌‌وتنه‌‌‌ به‌‌‌رگولله‌‌‌ى به‌‌‌کرێگیراوانى رژیمى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدار و پێکه‌‌‌وه‌‌‌ شه‌‌‌هید بوون و دوایى له‌‌‌ گۆرستانى دێ زه‌‌‌ربه‌‌‌نێ به‌‌‌خاکى نیشتمان سپێردران. شه‌‌‌هید مام محمودى فه‌‌‌ره‌‌‌ج زاده‌‌‌، که‌‌‌سێکه‌‌‌ به‌‌‌هه‌‌‌ست و به‌‌‌رێز بوو سه‌‌‌ره‌‌‌راى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى ته‌‌‌مه‌‌‌نى زۆر بوو به‌‌‌لام له‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ لاوه‌‌‌کان هه‌‌‌ڵنه‌‌‌ده‌‌‌برا، مام محمود به‌‌‌هۆى ئه‌‌‌رکى قورسى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌یى تووشى نه‌‌‌خۆشى بوو، له‌‌‌به‌‌‌ر نه‌‌‌بوونى بیمارستان و شوێنى راگه‌‌‌یشتن به‌‌‌نه‌‌‌خۆش له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ ئازادکراوه‌‌‌کان نه‌‌‌بوو، مام محمود به‌‌‌ نهێنى به‌‌‌رێ کرایه‌‌‌ بیمارستانى ته‌‌‌ورێز، به‌‌‌لام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌هۆى کاریگه‌‌‌رى نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌که‌‌‌ى و دره‌‌‌نگ پێ راگه‌‌‌یشتنى به‌‌‌شه‌‌‌هاده‌‌‌ت گه‌‌‌یشت,
هه‌‌‌زاران سلاو له‌‌‌ شه‌‌‌هیدانى مانگى پووشپه‌‌‌ر شه‌‌‌هیدان ئه‌‌‌بوبکر چه‌‌‌کوشه‌‌‌یى، عبدوله‌‌‌ نستانى، عابید فه‌‌‌یزیان، جه‌‌‌لال فاتمى، جه‌‌‌لال سوله‌‌‌یمانى، هێرش فروغى، محمود فه‌‌‌رج زاده‌‌‌ و تێکراى شه‌‌‌هیده‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌رزه‌‌‌کانى رێگه‌‌‌ى ئازادى، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت شه‌‌‌هیدانى سوور خه‌‌‌لاتى سازمانى خه‌‌‌بات.

1 ساڵ و 4 مانگ و 29 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادى ده‌سته‌یێک له شه‌هیدانى مانگى پووشپه‌ر

یادى ده‌سته‌یێک له شه‌هیدانى مانگى پووشپه‌ر

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران