خەباتمێدیا: تەرمی بێ گیانی پوویا مولایی راد کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەبەردەستی بەکرێگیراوانی ڕژیم بە بارمتە گیرابوو، بەهۆی فشار لەسەر بنەماڵەکەی ڕێگری کرا لە ناشتنی، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠ ٢ بەخاک سپێردرا.
پوویا مولایی راد، ئامۆزای دایکی کیان پیرفەلەک بوو، کە لە ۱۰هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی کیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوەکان گیانی دا.