خەباتمێدیا: بەوتەی کەسوکاری ئەشکان سلێمانیØ› ناوبراو لەگەڵ پێنج کەسی دیکە ویستوویانە سەردانی گۆڕی شەهیدان بکەن کە لەڕێگە تووشی ڕووداو بوون و کەسوکارەکەی دەڵێن ڕووداوەکە ساختەیە و هەوڵی کوشتنیان داوە.
ئەشکان سلێمانی لە ١٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠ ١ لە شاری ڕەشت لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات گیرا بوو. وەزارەتی ئیتلاعات ناوبراوی بە ئاگر بەردانی ئەمبولانسێک لە ٣٠ ی خەرمانان لە شاری ڕەشت تۆمەتبار کردووە و تۆمەتی شەڕ و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لێی دا بوو.
ئەشکان سەلیمی، خۆپیشاندەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵەی خەڵکی ڕەشت، لە ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠ ٢ بۆ جاری دووەم لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای گیلان گیرا و هەردوو جارەکە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.