پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پێشێلکاریەکانی رژێمی ئێران لە کوردستان

پێشێلکاریەکانی رژێمی ئێران لە کوردستان

٣ هاوەڵاتی سەقزی دەستبەسەر کران

خەلیل ڕەزایی ٦٠  مانگ به‌ بێ مرەخەسی لە بەندیخانەی کاروون دا٠Šه

مامۆستایەکی کورد کە لە بەندیخانەدایە مرەخەسی پێنادرێ

4 هاوەڵاتی بۆکانی لە ژێر شکەنجەدان

٣ هاوەڵاتی سەقزی دەستبەسەر کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەکشەممە ٢ خەزەڵوەری 1395، سێ هاوەڵاتیی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لەو شارە دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵ، ناو و شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی “کامیل شەریفزادە” و  “غەریب شەریفزادە”  کە ئامۆزای یەکن و کەسێکی دیکە بەناوی “ناسر” راگەیاندووە.

هۆی دەستبەسەر کرانی ئەو سێ کەسەو شوێنی راگیراونیان روون نیە.

خەلیل ڕەزایی ٦٠  مانگ به‌‌‌ بێ مرەخەسی لە بەندیخانەی کاروون دا٠Šه

بەپێی هەواڵی ماڵپەری "مافی مرۆڤ" خەلیل ڕەزایی بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی کاروونی ئەهواز راگیراوە، ماوەی ٦٠  مانگە رێگەی مرەخەسی و بینینی خێزانەکەی پێ نەدراوە.

بەپێی ئەو هەواڵە خەلیل رەزایی سزای ٩ ساڵ زیندانی به‌‌‌سەردا سەپاوە و لە  ماوەی ئەو ٥ ساڵەدا لە مافە سەرەتاییەکان بێبەش کراوە.

خەلیل ڕەزایی بەندکراوی سیاسیی کورد ٤٤ ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی شاری سەقزەو بانەمەڕی ١٣٩١ی کۆچی خۆری، لەلایەن هیزە سەرکوتگەرەکانی رێژمی ئیرانەوە دەستبەسەر و پاش چەند مانگ لە راگرتن لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بۆ بەندیخانەی کاروون دوور خرایەوە.

بێبەش کرانی ئەو بەندکراوە کوردە لەمافی مرەخەسی و چاوپێکه‌‌‌وتنی خێزانەکەی لەکاتێکدایە کە بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو بەندکراوە ناوبراو تووشی نەخۆشیی گەدە بووە و له‌‌‌ چارەسەری پزیشکیش بێبەش کراوە.

خەلیل رەزایی لە دادگادا پارەێزەرێکی رێژیمی بۆ دیاری کرابوو کە هیچ بەرگیرییەکی لێ نەکرد و تا ئێستاش لە بەندی قاتڵ و ماددە هۆشبەرەکان راگیراوە.

مامۆستایەکی کورد  کە لە بەندیخانەدایە مرەخەسی پێنادرێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەرپرسانی دەزگای قەزایی و زیندانی رژێم  له شاری سنە داوای وەرگرتنی مافی مرەخەسی مامۆستایەکی بەندکراوی کوردیان بەناوی “عەلی حوسین‌پەناهی”  بەبێ هیچ هۆیەک رەتکردووەتەوە.

یەکێک لە خزمانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی ، هەواڵی شکەنجە و ئازاری ناوبراوی پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویەتی کە عەلی حوسێن پەناهی لەماوەی دەستبەسەر کردنیدا بەتوندی شکەنجە دراوە.

ئەو مامۆستایە کە خەڵکی دێولانە، رۆژی پێنج‌شەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٤، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ئەوشارەوە دەستبەسەر کرا.

عەلی حوسێن پەناهی دواتر لە دادگای رژێم لە شاری سنە بە تۆمەتی “بێ رێزی بە عەلی خامنەیی ڕێبەری رێژیمی ئێران ” و “پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری رژێم” سزای ٦ ساڵ و ١ رۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو مامۆستا کوردە لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە لە شارەدێی “قروچای” دێولان بەڕێوەچوو داوای لە خەڵک کردبوو کە ” لەهەمبەر هەڵاواردنی بەرپرسانی رێژیم لە کوردستان” بێ دەنگ نەبن و کە دوای ئەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو مامۆستا کوردە بەبڕیاری وەزاری ئیتلاعاتی رژێم لە دوای ٨ ساڵ وانە وتنەوە لە قوتابخانەی شارەکانی سنە و دێولان لەکارەکەی دوور خرایەوە.

4 هاوەڵاتی بۆکانی لە ژێر شکەنجەدان

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەرانا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەر، دەیان هاوڵاتیی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم ئەو شارە دەستبەسەر کران و  چەند کەسیان بەدانانی بارمتە ئازاد کران، هەنووکە ٤ کەس لەوان لە ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم شاری ورمێ ڕاگیراون.

 “عەبدولغەفوور ئاسەوار، یەعقوب نوورە، کەماڵ عەلی ئەقدەم و هەژار فارۆقی”  ئەو چوار کەسەن کە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێدان لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدان.

خزمی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان بە ماڵپەری هەرانای ڕایگەیاندووە، ئەو چوار کەسە لە دۆخێکی خراپدا بەسەر دەبن و رۆژانە لەژێر شکنجەدان و هاوکات لە پەیوەندیی تەلەفۆنیش لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.


8 ساڵ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشێلکاریەکانی رژێمی ئێران لە کوردستان

پێشێلکاریەکانی رژێمی ئێران لە کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران