لەم رۆژانەدا داستانی حاجی سەعیدی تووسی قورئان خوێنی تایبەت و بولبولەکەی ماڵی خامنەیی، تەواوی وەڵات و فەزای مەجازی تەنیوە.
ئەو قورئان خوێنە ناسراوەی کە ئێستا چەند٠Šن کەس بەهۆی فەسادی ئەخلاقی و داوێن پیسی داوایان لەسەری هەیە، بەڵام...
لەم رۆژانەدا داستانی حاجی سەعیدی تووسی قورئان خوێنی تایبەت و بولبولەکەی ماڵی خامنەیی، تەواوی وەڵات و فەزای مەجازی تەنیوە.
ئەو قورئان خوێنە ناسراوەی کە ئێستا چەند٠Šن کەس بەهۆی فەسادی ئەخلاقی و داوێن پیسی داوایان لەسەری هەیە، بەڵام...
چەند رۆژێک لەوەپێش ئێژەیی وتەبێژی دەزگای قەزایی رژێم، هاتە قسەو وتی: زۆر مەچنە نێو ئەو مەسەلەوەو لەوە زیاتر چیلکە لەو رووداوە (رووداوی دەستدرێژی قورئان خوێنی تایبەتی خامنەیی بۆسەر منداڵ و مێرمنداڵان) مەوەشێنن! دوای ئەوە گوتی: ئاشکرا کردنی هەندێ مەسەلە زیاتر بە زیانی داواکارە (یانی قوربانی دەستدرێژی).
رۆژنامەی حکومەتی کەیهان 3ی خەزەڵوەر لە ژمارەی ئێوارەی خۆیدا لە سەردێری لاپەڕەی یەکەمدا نووسی: بڕیاری قەدەغەکردنی بەدواداچون بۆ قورئان خوێنی بەناوبانگ دەرچوو!
سێ شەممە 4ی خەزەڵوەری 1395 سەرۆکی قازیەکانی خامنەیی، ئاخوند لاریجانی بە فەرمانی خامنەیی دەرکەوت و بەجۆرێک کەوتە هەڕەشە کردن کە ئێتر کەس لەسەر ئەو قسانەو کارەکانی قورئانخوێنی بەناوبانگی رژێم قسەو باس نەکا.
پێم وانەبێ لەو وەڵاتەدا کەسێک مابێ مەسەلەی قورئانخوێنەکەی خامنەیی نەبیستبێ. ئەو کردەوە پڕلە شوورەیی و ئابروچوونانەی کە ئەگەر تەنیا یەک لەو کردەوانە لە تاکێکی دیکەی کۆمەڵگە رووی بدایە، بە خراپترین شێوە سزا دەدرا و دەکوژرا، بەڵام کاتێ تاوانبار یەکێک لە کرێگرتەکانی دەسەڵاتداران بێ، مەسەلەکە بەتەواوی پێچەوانە دەبێتەوەو بەجۆرێک قسەکردن لەو بارەوە بەتاوان حیساب دەکرێ زیندان چاوەرێی دەکا.
لەو بارەوە ئیشارە بە قسەکانی سادقی لاریجانی سەرۆکی تاوانباری دەزگای دادوەری رژێم دەکەین کە دەرخەری زۆر شتە.
لاریجانی بەبێ ئەوەی ناوی تووسی بێنێ دەڵێ: لە کاتێکدا ملوێنان پەروەندە لە دەزگای قەزایی دا بەدواداچوونی بۆ دەکرێ دەبینین یەک پەروەندەیان کردۆتە باسی گشتی و راگەیەنەکان.
مەبەستی لە یەک پەروەندە، هەر ئەو پەروەندە گڵاوەی حاجی سەعیدی تووسیە. یانی لە نێو ئەو هەموو پەروەندە هاتوون و تەنیا ئەو یەکەتان ئاشکرا کردوە!
لە درێژەی قسەکانی دا لەبەر ئاکامە نەگەتیڤە کۆمەلایەتیەکانی ئەو گەندەکاریەی کە لە نێو ماڵی خامنەیی رووی داوە، دەڵێ: قسەی ناراست دەکەن و درۆ دەخە پاڵ رێبەری و سەرۆکی دەزگای قەزایی وەڵات و دەڵێن سەرۆکی دەزگای قەزایی پەروەندەکەی بەستووە!
دەیهەوێ بڵێ من تەنیا سەبارەت بە داوێن پیسی تووسی، بڕیاری قەدەغەکردنی بەدواداچوونم داوە بەڵام چوونکە داواکاری دیکەی لەسەرە، ئەوانی دیکەی هێشتا بە داواکراو حیساب دەکرێ!
بەڵام گرینگترین بەشی قسەکانی ئێژەیی جێگر و وتەبێژی دەزگای قەزایی ئەوەیە کە لە پێشدا کۆتایی بە مەسەلەکە هێناوەو وتوویەتی: بە لەبەرچاوگرتنی کێشەی شاهیدەکان، ئەو پەروەندە داهاتوویەکی نیە و لە کۆتایی دا بێ پێچ و پەنا هەڕەشە لە داواکار و قوربانیەکانی ئەو دەستدرێژیانە دەکا و دەڵێ: ئەو راگەیاندنانەی لە ناوخۆی وەلات هەواڵی لەو چەشنە بڵاو دەکەنەوە (یانی هەواڵی گەندەکاری بولبولەکەی خامنەیی بڵاودەکەنەوە) وەک بەشداری تاوان، وەک تاوانبار داوا دەکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێ.
دەڵێن لە سیستەمە دیکتاتۆر و دژە گەلیەکان، قاوون و رێسا کەرەستەیەکە بۆ پاراستن و دابین کردنی ئاسایشی چینی دەسەڵاتدار و سەپاندنی دەسەڵاتی ئەوان بەسەر چینەکانی دیکەدا. ئەو پێناسە دروست ساڵەهایە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیەدا رووی داوە.
لەم ساڵانەدا زۆر کەس بە تاوانی هاوشێوەی قورئانخوێنەکەی ماڵی خامنەیی، بە بێ بەزەییانەترین شێوە کوژران بەڵام بۆ ئەمە بڕیاری قەدەغە کردنی بەدواداچوون دەردەچێ.
ئەمە ئەو سیستەمە بێ سیستەمەیە کە هەرچی زووە دەبێ لە ناوبچێ.